27/04/2024
DidiMn Logo
Top

بەدۆکیۆمێنتکردنی سینەمای کوردی: گێڕانەوەی دابەشکردنی کوردستان لە فیلمی دۆڵ‌دا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

شۆڕش محەمەد

فیلم: دۆڵ

سیناریست و دەرهێنەر: ھینەر سەلیم

وێنەگر: ئەندریاس سینانوس

مۆنتێر: دورا مانتزوروس، بونیتا باباستاسی

موزیک: ئۆزغور ئاکغول، محەمەد ئاردم، وداد یەڵدرم

بەرھەمھێنان: فەڕەنسا، عێراق، ئەڵمانیا، ٢٠٠٧

نواندن: نەزمی کەرەک، جوان حاجۆ، بەلگیم بەلکین، عومەر چاوشین، ڕۆژین ئۆلکر، عەبدولڵا کسکین، سیبل دوغولسار ئەردۆغان، تاریق ئاکرەیی.

ناوەڕۆکی فیلم

ئەم فیلمە باس لە دابەشکردنی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەی کورد دەکات و ڕووداوەکانی فیلمەکەش لە سێگۆشەی سنوری نێوان تورکیا و عێراق و ئێران ڕوو دەدات. فیلمەکە رەخنەگرتنێکی دیارە لە سیاسەتی کەمالیستی تورکیا بەرانبەر بە کوردانی باکوور.

پۆستەری فیلمی دۆڵ

دیمەنەکانی فیلمەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەشێکیشی لە باشووری کوردستان وێنە گیراو.

فیلمەکە لە زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداریی کردوە، لەوانە فێستیڤاڵی تریبیکا بۆ فیلمئەمەریکا، فێستیڤاڵی ئینسبوکی نێودەوڵەتی بۆ فیلمنەمسا، فێستیڤاڵی کارلۆفی فاری بۆ فیلمچیک، فێستیڤاڵی بانکۆک بۆ فیلمتایوان، فێستیڤاڵی مونتیری نێودەوڵەتی بۆ سینەمامەکسیک، فێستیڤاڵی مافەکانی مرۆڤ لەنۆرنبرگ بۆ فیلمئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن، فیستیڤاڵی مافەکانی مرۆڤ لەسیئۆل بۆ فیلمکۆریای باشوور و چەند فێستیڤاڵێکی تریش.

ھینەر سەلیم یەکێکە لەو دەرھێنەرە کوردانەی کە دوو جار، لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٣دا بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کانی کردووە، بە فیلمەکانی کیلۆمەتری سفر، ٢٠٠٥ و مای سویت بەیپەرلاند، ٢٠١٣، خەڵاتی ڕێزلێنانی لە لایەن وەزیری ڕۆشنبیریی فەڕەنساوە پێ بەخشراوە.

 

هینەر سەلیم 

سەلیم جگە لە بواری فیلمسازی، خاوەن رۆمانێکە بە ناوی تفەنگەکەی باوکم، کە بۆ سی زمانی جیھانی وەرگێڕدراوە.

نوێترین پڕۆژەی فیلمسازیی ئەو، فیلمێکە بە ناوی عەزییەکی تەسک، کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بەرھەم بھێنرێت و ئامادەی نماییشکردن بێت.

هینەر سەلیم لە کاروانی ھونەریی خۆیدا، تا ئێستا بیست فیلمی درێژی بەرھەم ھێناوە، فیلمەکانی لە چەندین فێستیڤاڵی جیھانی بەشدارییان کردووە و چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە.

 

هاوبەشی بکە

Dol, Huner Salim, Shorsh Mhamad,