16/04/2024
DidiMn Logo
Top

بەرهەمهێنەری پێشووی ستۆدیۆ گیبڵی داوای لێبووردن دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

بەرهەمهێنەری پێشووی ستۆدیۆ گیبڵی، کاتێک لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا دەربارەی توانای ژنان لێدوانی ڕەگەزیی دا سەبارەت بە دەرهێنانی فیلمی خەیاڵی، بۆ ئەو لێدوانەی داوای لێبوردنی کرد.

یۆشیاکی نیشیمورا، کە دواهەمین فیلمی ستۆدیۆی گیبڵی (کاتێک مارنی لەوێ بوو) بەرهەمهێناوە و لەو کاتەشەوە کۆمپانیاکەی جێهێشتووە، هەفتەی پێشتر لە گفتووگۆیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاری ئەوەی لێکرا؛ کە ئایا ستۆدیۆ گیبڵی کار بە دەرهێنەرێکی ژن دەکات بۆ ئەوەی فیلم دروست بکات. نیشیمورا وتی: ئەوە ڕێکەوت نییە کە هیچ یەک لە فیلمەکانی ستۆدیۆ گیبڵی لەلایەن ژنەوە کاری دەرهێنانیان بۆ نەکراوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە پیاوان زیاتر بوونەوەرێکی “ئایدیالیست”ن و ژنانیش “ڕیالیستین” کە ناتوانن فیلمێکی فانتاسی بەرهەمبهێنن.

2560

نیشیمورا لە ئەکاونتی تویتەری ستۆدیۆ پۆنۆکدا دەڵێت: “من بە دڵنیایییەوە بڕوایەکی ڕەگەزییم هەیە کە پیاوان مەیلێکی زیاتریان هەیە بۆ ئایدیالیست بوون و ژنانیش باشترن لەوەی لە واقیعدا بژین.” سەبارەت بەم وتەیەی داوای لێبوردنی کرد و وتی: “من بیردەکەمەوە و فێردەبم.  ڕەگەز هیچ پەیوەندییەکی بە دروستکردنی فیلمەوە نییە.  زۆر داوای لێبووردن دەکەم.”

ستۆدیۆ گیبڵی، پێشتر لەلایەن دەرهێنەری مەزن هایۆ میازاکی بەڕێوەدەبرا، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٣دا وازی لە کارەکەی هێنا، یەکێکە لەو ستۆدیۆ ئەنیمەیشنانەی لە جیهاندا ڕێزێکی گەورەی هەیە لای بینەران. فیلمەکانی گیبڵی، لەنێویاندا (چیرۆکی شاژنە کاگویا)  لەلایەن نیشیموراوە بەرهەمهاتووە، پێنج جار بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ئۆسکار پاڵێوراون. ساڵی ٢٠٠٣ هایۆ میازاکی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ یەکێک لە فیلمەکانی کە لەلایەن خۆیەوە نووسرابوو، هەروەها کاری دەرهێنانیشی بۆ ئەنجامدابوو.

سەرچاوە: زە گاردیان

هاوبەشی بکە

HayaoMiyazaki, PshtewanKamal, StodioGibli,