26/04/2024
DidiMn Logo
Top

بەهنوش بەختیاری دێتەوە سەر تەختەی شانۆ

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

بەهنوش بەختيارى بە نواندن لە شانۆیی “سێ خوشك و ئەوانيتر”ی حەميد ئەمجەدی دەچێتەوە سەر شانۆ، بەختیاری گوتى: “خودا ڕوى خۆى بەرەو من هێناوە كەوا بڕيارە لەگەڵ شانۆکار حەميد ئەمجەدى  كار بكەم!”

ئەم ئەكتەرە لە گفتوگۆيەكى لەگەڵ پەيامنێرى شانۆى ئاژانسی “ئيسناى”ى ئێرانى، خۆشحاڵ بوونى خۆى دەربڕى لە دووبارە كاركردنەوەى لە شانۆدا، هەروەها ڕايگەياند: “لە ڕابردوودا لە چەند نواندنێكى شانۆيى ڕۆلم گێڕابوو و لە دواى ئەويش چەند پێشنيارێكى ترم بۆ کارکردن بۆ کرا، بەڵام زياتريان نواندن و نماييشى كۆمێدى و پێكەنيناوى بوون، كە پتر بۆ بازاڕ ئامادە دەكران لە كاتێكدا من بڕوام وايە ئەو كۆمەڵە شانۆيییانە وەكو شانۆى “شار” يا “تەماشاخانەى شار” جێگەى ئەم جۆرە نواندنانە نييە، چونكە هۆڵەكانى وەك “بولينگ ئەبدو” يا شانۆى “گوڵڕێژ” ئەم شێوە نواندن و نماييشانە پێشكەش دەكات.

Behnoosh-Bakhtiari-Amazing-ir-17

بەختيارى بەردەوامى بە قسەكانيدا و گوتى: “حەميد ئەمجەدى بۆخۆى مامۆستا و لێزانێكە لە شانۆدا و شێواز و ستايلى تايبەتى خۆى هەيە. هەموو كارەكانى ئەوم بينيون و لە كۆندا لايەنگرو هەوادارى شانۆكانى ئەو بووم، هەميشە دەق و كەشوهەواى كارەكانيم خۆشويستووە، و خۆشحاڵم كە لە کاری یەکێک لە باشترين هونەرمەندە شانۆکارەکانی ئێران ڕۆل دەگێڕم .”

بەهنوش بەختيارى كە بڕيار وايە بە ڕۆلگێڕانى لەم نماییشەدا لە “تەلارى سەرەكىی كۆمەڵى شانۆى شار” بچێتە سەر ستەیج. لە وەڵامى پرسیاری ئەوەی، ئايا نواندن لەناو ئەم هۆڵەدا ناترسێيت؟ ڕوونيكردەوە: “بەگشتى لە شانۆ دەترسم. هەرشەو كە بڕياربێت بەرەو شانۆ هەنگاوبنێم، دەنگى خورپەى دڵم ئەبيستم. لەلايەكى تر هۆڵى سەرەكیى شانۆى شار تايبەتمەنديی خۆى هەيە. زۆرێك لە هونەرمەندان و بينەرانى شانۆ يادگاريیەكى زۆريان لە نواندن لەناو ئەم تەلارە هەيە، ئەو نواندنانەى كە هەريەكەيان قسەيێكى هەبووە بۆ گوتن بەهۆى ناوازەييیان.”

شانۆکار “پەرواز ئيكار” بەردەوامیى بەم گفتوگۆيەدا و گوتى: “پێم وابێت هەر ئەكتەرێك مەيلى ئەوەى هەیە لەنێو تەلارى سەرەكیی شانۆى شار ڕۆل بگێڕێت، بەڵام ئەم ئەزموون و تاقيكردنەوەيە چەندە خۆشە، بەهەمان ئەندازەش ترسناكە و من لە ئێستاوە لە دڵەڕاوكێدام. لەگەڵ ئەوەشدا کە بڕوام بەخۆم هەیە، بەڵام لەنێو دەرونم ژاوەژاوێكى سەير بوونى هەيە و نيگەرانى زۆر شتم.”

464756_677

بەهنوش بەختيارى لە هەمان كاتدا بە ئاماژەدان بە ڕاڕايى و سەرنجى حەميد ئەمجەد لە ئامادەكارىی ئاساريدا گوتی: “حەميد ئەوەندە لە كارەكانیدا ورد و بەكارامەيى كاردەكات و ڕاهێنانى ئێمە ئەوەندە زۆرە،من واى بۆ دەچم كە هەموو شتێك بەباشى بەرەوپێش بڕوات.

گوتیشی: “هەر كارێك بۆ ئەكتەر ڕووداوێكى نوێيە، بەڵام لەكاتى كاركردنم لەپاڵ بەڕێز ئەمجەدى، پەييم بەوە برد كە هەر وشەيەك بار و سەنگى خۆى هەيە. لەوانەيە زۆرێك لە ئەكتەران، تەمەنى شارەزايى و خيبرەيان تەواوبێت و هەرگيز درك بە بار و سەنگى وشەكان نەكەن، بەڵام من خۆشحاڵم كە لەم نواندنەدا بەم جۆرە ئەزموونە گەيشتوم.”

ئەو لەبارەى ڕۆڵى خۆى لە نواندنى شانۆیی “سێ خوشك و ئەوانيتر” ڕوونيكردەوە: “ڕۆڵى كچێکی “ڕەعيەت” بە ناوى “ناتاشا” دەگێڕم كە زۆر سەرنجڕاكێشە و ئاماژەى تايبەتى هەيە و نموونەى وەك ئەوم لە كۆمەڵگاى ئەمڕۆدا زۆر بيستووە. وێڕاى ئەمە بەڕێز حەميد ئەمجەدى لەم نواندنەدا ئاوێتەيەكى كارامەى  لە دوو شانۆنامەی “چيخۆف” و “شەكسپير” ئەنجامداوە.”

بەپێى ڕاپۆرتى ئيسناى ئێرانى، نواندنى “سێ خوشك و ئەوانيتر” لە نووسين و دەرهێنانی حەميد ئەمجەدى لە مانگى حەوتى ساڵى ٢٠١٦  لە تەلارى سەرەكىی شانۆى شار پێشكەش دەكرێت.

ئەمجەدی لەم نماییشەدا سوودی لە ژیانی تایبەتی نووسەری ڕووس ئانتوان چیخۆڤ و چەند شانۆنامەیەکی ئەو وەرگرتووە وەک (باخی گێلاس و سێ خوشک) وەرگتووە لەگەڵ ئەمانەیشدا سوودی لە چەند بەشێکی (شالیر)ی شەکسپیر وەرگرتووە، ئەمجەدی هەوڵیداوە ئەم دەق ئاوێزانە ئاوێتە بکات بە کلتوور و مێژووی وڵاتی ئێران.

سەرچاوە : ئيسنا

هاوبەشی بکە

BahnushBaxtiari, SaleemJamal,