19/05/2024
DidiMn Logo
Top

بە بیانوی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی بیناکەیان ماڵی وەفایی بۆماوەیەکی کاتی داخرا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

ڕۆژی سێشەممە، بەرواری ١٦/٨/٢٠١٦، بەڕێوەبەری پارکەکانی شاری هەولێر، بۆماوەیەکی کاتی ماڵی وەفاییی لە شاری هەولێر بە بیانووی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی بینای ئەو ناوەندە، داخست. ماڵی وەفایی وەک ناوەندێکی چالاک لە بواری کلتووری و ڕۆشنبیریدا لە شاری هەولێر چەند ساڵێکە بەردەوام چالاکیی هەیە. بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی ئەم بابەتەی وەکو سووکایەتییەک بە ماڵی وەفایی باس کرد و ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە هەرگیز هەستی نەکردووە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەولێر ڕۆژێک هاوکاریان بووبێت.

دەربارەی ئەم ڕووداوە، سۆران عەزیز بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی، بۆ دیدی من گوتی: “ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کاتی بە بیانووی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی بینای ماڵی وەفایی، بەڕیوەبەری پارکەکانی شاری هەولێر، قفڵی لە بینای ماڵی وەفایی دا و بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.”

13775366_365071366950126_4054446095148085742_n

ناوبراو هەر لەم بارەیەوە لە پەڕەی تایبەتیی خۆی ئەم ڕووداوە وەک سووکایەتییەک بە ماڵی وەفایی باس دەکات و دەربارەی ئەم بابەتە نووسیویەتی: “ئێمە دوو ڕۆژە بە دەست بەڕیوەبەرێکی ئەم شارەوە سووکایەتی لە سەر سوکایەتی پێمان دەکرێت، بەڕێوەبەرێک وەک ئەوەی دوکانی فەلافل دابخات، کە فەلافلی خراپی فرۆشتبێت، ئاوا بە ئاسانی توانای ئەوەی هەبوو بێت قفڵێک لە سەنتەرێک بدات، سەنتەرێک کە لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە چالاک بووە.”

14064274_1740723729515296_8725384192408822892_n

ماڵی وەفایی لەشاری هەولێر، لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە دامەزراوە و وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری و هونەریی سەربەخۆ خۆی ناساندووە. ئەو ناوەندە چالاکیی کلتووریی لە بواری چاپکردنی کتێب، کۆڕی ئەدەبی و هونەری لە شاری هەولێر ئەنجام داوە. ماڵی وەفایی دەکەوێتە ناو یەکێک لە پاڕکەکانی شاری هەولێر و بیناکەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پارکەکانی شاری هەولێرە.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Mali Wafayi,