ديدى من – بى بى سى فارسى
لە فارسييەوە: سەليم جەمال
جاكى چان، ئەكتەر و دەرهێنەرى ناودارى فيلمەكانى ئاكشن، بە هۆى دەستكەوتە بەرچاوەکانی لە بوارى سينەمادا، خەڵاتى ئۆسكارى پێ دەبەخشرێت.
ئەكاديمياى خەڵاتى ئۆسكار لە ڕاگەيێندراوێكدا ڕايگەياند كە ئۆسكارى شانازى بە چەند سينەماكارێكى ديكەى ناودار دەبەخشرێت، لەوانە ئان وى كۆتسى بەريتانى، مۆنتاژكارى فيلم لين ستالمەستر، ڕابەرى هەڵبژاردنى تيمى ئەكتەرانى فيلم و فردريك وايزمەن، دۆكيۆمێنتكارى سينەما.
شرەيل باون ئايزاكس، سەرۆكى ئەكاديمياى ئۆسكار ڕايگەياند: ”ئەو كەسايەتیيە ناودارانەى بوارى سينەما، پێشەنگ و كارامەى تەواوب لە هونەرى خۆياندا.”
بڕيارە خەڵاتى ئۆسكارى شانازى لە بەروارى ١٢/١١/٢٠١٦ بەو كەسايەتیيانە بدرێت.
جاكى چان بە يەكێک لە پڕ دەرامەتترين ئەكتەرانى هۆڵیوود هەژمار دەكرێت.
ئەو ئەكتەرە ٦٢ ساڵە لە دەيان فيلمى ئاكشن ڕۆلى گێڕاوە.
جاكى چان لە دواى ڕاگەياندنى ئەم هەواڵە لە لايەن ئەكاديمياى خەڵاتى ئۆسكار، لە هەژماری خۆی لە تۆڕى كۆمەڵايەتیی فەيسبووک خۆى ڕايگەياند: “سوپاسى ئەكاديمياى خەڵاتى ئۆسكار و هەودارانم دەكەم. من وەک يەكەمين كەسايەتى چاینی شانازى بە خۆم دەكەم بە هۆى دەستەبەركردنى ئەو خەڵاتە پڕ بەهايە.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.