23/04/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتى دەستكەوتى سينەمايیی ئيتاڵيەكان بە تۆم هانكس دەبەخشرێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەلیم جەمال

بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسى ئيسناى ئێرانى، يازدەهەمين فستيڤاڵى نێودەوڵەتیی فيلمى ڕۆم لە ئيتاڵيا بەڕێوەدەچێت و بڕيارە خەڵاتى تەمەنێك دەسكەوتى سينەمايى بە تۆم هانكس، ئەكتەرى براوەى دوو خەڵاتى ئۆسكار ببەخشرێت.

هۆڵيوود ڕيپۆرتەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵە ڕايگەياند؛ كە بڕيارە بەشێك لەو ١٥ فيلمانەى كە تۆم هانكس لەنێوياندا ڕۆلى گێڕاوە، لە فستيڤاڵەكە نماييش بكرێن، هەر لەگەڵ ئەوەشدا بڕيارە ئەم ئەكتەرە ئەمريكيیە كۆڕێكى پرسيار و وەڵامى گشتى لەگەڵ ئانتۆنيۆ مۆندا، بەڕێوەبەری هونەریی فستيڤاڵى فيلمى ڕۆما ئەنجام بدات.

forrest_gump_tom_hanks_bench_suit_suitcase_hd-wallpaper-328

مێريل ستريپ، دان دێليلۆ و دێيڤيد مەمت، كەساييەتيەكانى ترى سينەماى هۆڵيوودن كە ئەمساڵ بە ميوان بەشدارن لە فستيڤاڵى فيلمى ڕۆمى ئيتاڵى.

هانكس لە ساڵى ١٩٨٨ بە ڕۆڵگێڕانى لە فيلمێکی کۆمیدیی سينەمايی بەناوى “گەورە” بە يەكێك لە گەورە ئەكتەرانى هۆڵيوود ناسرا. بەڵام كاتى بەناوبانگ بوونى تۆم هانكس، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى ١٩٩٣ بە ڕۆلگێڕانى لە فيلمىبێخەوى لەنێو سياتێڵ و فيلادێڵفيا.

بەهۆى ڕۆڵگێڕانى هانكس لە فيلمى فيلادێڵفيا و هەروەها فيلمى سەركەوتووى فۆرێست گەمپ لە ساڵى ١٩٩٤ دوو خەڵاتى ئۆسكارى باشترين ئەكتەرى بۆخۆى بەدەستهێنا، تاكو لەپاڵ ئەسينسر ترەيسى، جێگيربێت كە ئەويش دوو خەڵاتى ئۆسكارى باشترين ئەكترى لەدواى يەك بەدەست هێناوە.

images

هانكس لەدواى هاريسۆن فۆرد و  ئێڵ.جاكسۆن، سێيەمين ئەكتەرى سەرمايەدارى مێژووى سينەمايە، بەشێوەيەك كە تا هەنوكە فيلمەكانى ئەو زياتر لە ٤.٣ مليار دۆلار داهاتیان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕفرۆشترين ئەو فيلمەى كە تۆم هانكس ڕۆڵى لەنێودا گێڕاوە فیلمی ئەنيمەيشنى كەلوپەلى يارى ٣ یە.

ئەم ئەكتەرە ناودارەى سينەماى جيهان كە پێنج جار كانديد كراوە بۆ خەڵاتى ئۆسكار، دوو خەڵاتى ئۆسكارى باشترين ئەكتەر، هەروەها چوار خەڵاتى گۆڵدن گلۆبى بەدەست هێناوە. ئەو توانى لە ساڵى ١٩٩٢ ئەستێرەيەك بەناوى خۆى لە تەلارى بەناوبانگى هۆڵيوود تۆمار بكات.

tom-hanks-sad15608-2

يازدەهەمين فستيڤاڵى نێودەوڵەتىی فيلمى ڕۆما لە ڕێككەوتى ١٣/١٠/٢٠١٦ تا ٢٣/١٠/٢٠١٦ لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە : ئيسنا

هاوبەشی بکە

Rome Film Festival, SaleemJamal, Tom Hanks,