24/04/2024
DidiMn Logo
Top

دوژمنانی خۆر كێن؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: بەڕێز عەلی

ئەلبینۆکان، ئەو مرۆڤانەن كە بە ڕەنگی سپییەوە لەدایك دەبن، واتە ڕەنگی پێست و قژ و برژانگیان سپییە. ئەم مرۆڤانە لە هەموو جیهاندا بوونیان هەیە، بەڵام تەنها لە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقادا زۆرترین توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێت؛ لەوێ ئەلبینۆكان هەمیشە لە ترسدا دەژین، چونكە ڕۆژانە هەوڵی كوشتن یاخود بڕینەوەی دەست و قاچیان دەدرێت، بە مەبەستی بەكارهێنانی ئەندامەكانی لەشیان لە چارەسەرە جادووییەكاندا بۆ نەهێشتنی نەخۆشی یاخود بۆ دەوڵەمەندوون و هێنانی بەخت، كە باوەڕیان وایە گەر پەنجەی ئەلبینۆیەک بخرێتە دەریاوە، ئەوا تا هەفتەیەک ماسیگرەكان زۆرترین ماسی ڕاو دەکەن.

هەروەها هەمیشە لە خۆپارێزیدان لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆی تیشكی خۆر، چونكە پێستیان هەستیارە بە تیشكی سەروو بنەوشەیی و توشی بەڵەكی و نەخۆشیی شێرپەنجەی پێستیان دەكات، هەروەها توانای بینینیان لە شوێنی هەتاودا كەم دەبێتەوە، بۆیە ناو دەبرێن بە دوژمنانی خۆر.

ئەلبینۆکان دووچاری كەموكوڕیی بینین دەبن، وەک: بەرگەنەگرتنی ڕووناكی، جوڵەی بەردەوامی چاو و خێلی.

هەروەها بە هۆی نەبوونی بۆیە لە ڕەنگی پێستیاندا، ئەگەری توشبوونیان بە سوتانەوەی پێست و شێرپەنجەی پێست زیاترە.

وشەی بەڵەک یاخود بازەڵە، لە وشەی البهق-البصرـی عەرەبییەوە هاتووە، ئەوانیش لە وشەی ئینگلیزیی (ئەلبینیزم) ەوە هاتووە، کە ئەویش لە وشەی لاتینیی (ئەلبو) ەوە هاتووە؛ کە واتەی سپی دەدەن. ئەم حاڵەتە بە بۆماوەیی دادەنرێت لە پێكهاتەی ڕەنگی جەستەی مرۆڤ و گیانداراندا، كە بریتییە لە شیواویی پێكهاتە و دروستبوون لە كڕۆمۆسۆمی بەرپرس لە دروستكردنی ئەنزیمدا، بە هۆی نەبوون یاخود كەموكوڕیی بەشێک لە ئەنزیمی تیرۆزیناز، كە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی میلانین، كە خانە تایبەتەكانی ڕەنگن لە پێكهاتەی جەستەدا؛ بەمەش حاڵەتی بێڕەنگی ڕوودەدات، كە قژ و پێست و برژانگ لە مرۆڤدا و پەڕ و موو و پوولەكە لە گیانەوەرانی تردا سپی دەبێت.

ئەلبینۆكان وەک هەر كەسێكی تری كۆمەڵگە، کەسانی سروشتیین، ئەم حاڵەتە كار ناكاتە سەر باری تەندروستی و ئاستی زیرەكی و توانای وەچەخستنەوەیان؛ لە نێوان دوو هاوسەر كە یەكیان ئەلبینۆ بێت و ئەوی تریان ئاسایی، ئەگەری لەدایكبوونی مناڵێكی ئەلبینۆ لاوازە.

ڕێژەی ئەلبینۆ لە كیشوەری ئەفریقادا زۆرترینە و پاشان ئەوروپا ئینجا ئەمەریكا و ئاسیا، کە بە ئامار بەم شێوەیەیە:

لە کیشوەری ئەفریقا لە ٥٠٠٠ كەس، یەكیان ئەلبینۆیە.

لە کیشوری ئەمەریكا لە ٢٠،٠٠٠ كەس، یەكیان ئەلبینۆیە.

لە وڵاتی زیمبابۆی لە ١٠٠٠ كەس یەكیان ئەلبینۆیە.

بە پێی دوو توێژینەوە، لە نەیجیریا لە %٨٩ تەمەنیان لە نێوان ١ بۆ ٣٠ ساڵدایە،

 هەروەها لە %٧٧ـی لە خوار تەمەن ٢٠ ساڵەوەن.

بەم پێیە، نەوەیەكی ئەلبینۆ بەڕێوەن، بە ڵام بە ژمارەیەكی كەمتر لە پێشوو.

لەكۆتاییدا بیرمان بێت، مرۆڤ هەر مرۆڤە بە هەر ڕەنگ و زمان و نەتەوەیەک.

سەرچاوە: ویکیپیدیا

 

هاوبەشی بکە

Albinism, BarezAli,