25/04/2024
DidiMn Logo
Top

دەركەوتنى ئێريک كڵاپتۆن لە ئەلبومە نوێيەكەى ڕۆلينگ ستۆنز

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منبى بى سیی فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

ئێريك كڵاپتۆن، گيتارژەنی ڕۆک و بلوزى بەناوبانگى ئەمەريكى، بەشدارى لە ئەلبومە نوێيەكەى ڕۆلينگ ستۆنز دەكات.

كەيت ڕيچاردز، گيتارژەنى تايبەتى گۆرانیبێژ ڕۆلينگ ستۆنز لە چاوپێكەوتنێكيدا لەگەڵ بى بى سى ڕايگەياند: “ئێريک كڵاپتۆن بۆ تۆماركردنى چەند تراک و گۆرانییەک بەشدارى لەگەڵ ئێمە كردووە.” ئەو جەختى لەوەش كردەوە كە ژەنين و كاركردن لەگەڵ ئێريک كڵاپتۆن وەک سەردەمانى كۆن پڕ لە جۆش و خرۆش بوو.

تيمى ڕۆلينگ ستۆنز و تيمى يارد بيردز، كە ئێريک كڵاپتۆنيش ئەندامی یەکێک لەم تیمانە بوو، لە ساڵانى ١٩٦٠ لە ناو يانەى شەوانى باشوورى لەندەن، كارە هونەرەكانيان  پێشكەش بە هەوادارانيان دەكرد.

rollingstonesartistguide-1200

هەروەها كەيت ڕيچاردز دەڵێت: “ڕۆلينگ ستۆنز سەرقاڵى بەرنامەڕێژييە بۆ سازكردنى كۆنسێرتەكانى لە ئەوروپا، لەوانەيە لە هەمان كاتدا لە شارەكانى بەريتانياش كۆنسێرتگەلێكى  هەبێت.”

ئەلبومى نوێى ڕۆلينگ ستۆنز پێكهاتەیەكە لە گۆرانیی نوێ و كۆنى ئەو تیمە، هەروەها شێواز و ژانرى گۆرانیيەكان ڕۆک و بلوزن.

بە گوتەى كەيت ڕيچاردز، ئەلبومە نوێيەكەى ڕۆلينگ ستۆنز لە پاييزى ئەمساڵدا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها ئەو ئەلبومە ٣١ـەمین ئەلبومى ڕۆلينگ ستۆنزە.

هاوبەشی بکە

Eric Clapton, Rolling Stonz, SaleemJamal,