دیدی من – ئاراس عەبدولڵا
بریارە ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر بە هاوکاریی سەنتەری خەون لە بەرواری ١٨ تا ٢٤ / ٦ /٢٠١٦ زنجیرەیەک کۆڕی ئەدەبی و هونەریی بەڕێوەببات، کۆڕەکان بریتی دەبن لە کۆڕی شیعریی، سیمینار و چەندین کاری هونەری.
دەربارەی ئەم زنجیرە کۆڕە، سۆران عەزیز سەرپەرشتیاری ماڵی وەفایی، بە دیدی منی ڕاگەیاند: “بڕياربوو هه‌موو شه‌وێكى ره‌مه‌زان له‌ماڵی وه‌فايی چالاكييه‌ك به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى سه‌رجه‌مى مانگه‌كه ئه‌و كاره بكه‌ين، بەڵام به‌خۆشحاڵيه‌وه و به‌هاوكاریی هاوڕێیانی ماڵی وەفایی، توانرا لانیكه‌م تا ئێستا هه‌فته‌يه‌ك رێك بخرێت.”
وتیشی: “ئه‌م كۆرانه بريتين له‌شه‌وه شيعر و موزيك و هه‌ندێک جاريش گۆرانى، هاوكات له‌نێو ئه‌م كۆرانهشدا گفتوگۆي تيدايه، ديسانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بيات، ئه‌م كۆرانه درێژه‌يان ده‌بێت تا جه‌ژن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جهوي ره‌مه‌زان له‌كوردستاندا جه‌وێكى ته‌واو خامۆشه، هيچ كار و چالاكييه‌ك نامينێت، مرۆڤ هه‌ست بهسريهكى زۆر ده‌كات، بۆيه ئێمه ویستمان وابکەین له‌م مانگه‌شدا جموجوڵێك درووستبكه‌ين. سهرلهبهري کۆڕەکانیش دواجار ده‌چنه خزمه‌تى ئه‌ده‌ب و رۆشنبيريی كوردييه‌وه.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.