20/04/2024
DidiMn Logo
Top

ساڵێکی بێڕەنگ، ئەزمونێکی رەنگاڵە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

بڕیارە ١٣/٧/٢٠١٦ فێستیڤاڵی ساڵانەی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی، بەشی شێوەکاری لەناو گەلەریی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە بەڕێوەبچێت، فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشی شێوەکاریی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی پێکدێت لە کاری قۆتابیانی دوا قۆناغی ئەو بەشە کە وەک کارنامەی دەرچوون پێشکەشی کۆلێژی ناوبراویان کردووە.

دەربارەی فێستیڤاڵی ئەمساڵ، لە پەیامێکیدا کە کۆپییەکی بۆ دیدی من نێردراوە، د.ڕێبوار سەعید، ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئەم پرۆژەیە کارنامەی دواساڵی خوێندکارانی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە بەشی شێوەکاری، کە پێك هاتووە لە لقی سیرامیک، پەیکەر و وێنە کێشان، کە هەریەک لە خوێندکاران لەماوەی دواساڵی خوێندنیاندا ئامادەیان کردووە، چ وەک پرۆژەی پراکتیک چ وەک پرۆژەی توێژینەوە.”

ڕوونیشیکردەوە: “گرنگیی ئەم پرۆژانە لەوەدایە کە خوێندکار ئامادەدەکات بۆ توێژینەوەی ئەکادیمی، کە پشت بە داتای ئەکادیمی ببەستێت و خوێندکار ئامادە دەکات بۆ دادوەری کردن لەسەر پرۆژەکانی و دروستکردنی توانای دەربرین.”

 لە کۆتایی پەیەمەکەیدا ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ قەیرانی دارایی هەبووە، بەڵام بە هیمەتی مامۆستایان و خوێندکاران توانیویانە کۆتایی بە خوێندن بهێنن. هاوکات ئاماژەی بۆ جیاوازیی بوارەکانی کارکردنی فێرخوازان کردووە لەنێو فێستیڤاڵی ئەمساڵی بەشی شێوەکاری و بە درێژکراوەی هەنگاوەکانی ساڵانی ڕابردوو ناوی دەبات.

13626625_10153551486476415_3197687193251715691_n

تەواوی پەیامەکەی ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی

فێستڤاڵی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی
ساڵێکی بێڕەنگ، ئەزمونێکی ڕەنگاڵە

دکتۆر رێبوار سەعید
ڕاگری کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی

ئەم پرۆژەیە کارنامەی دواساڵی خوێندکارانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە، بەشی شێوەکاری، کە پێك هاتووە لە لقی سیرامیک، پەیکەر و وێنەکیشان،کە هەریەک لە خویندکاران لەماوەی دواساڵی خوێندنیاندا ئامادەیان کردووە، چ وەک پرۆژەی پراکتیک چ وەک پرۆژەی توێژینەوە. گرنگیی ئەم پرۆژانە لەوەدایە کە خوێندکار ئامادەدەکات بۆ توێژینەوەی ئەکادیمی، کە پشت بە داتای ئەکادیمی ببەستێت و خوێندکار ئامادە دەکات بۆ دادوەری کردن لەسەر پرۆژەکانی و دروستکردنی توانای دەربرین .

ئەم ساڵ لەگەڵ قەیرانە یەک لەداوی یەکەکان، بە هیمەتی مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکاران، توانرا پرۆسەی خوێندن بگاتە دوا قۆناغ و ئەم بەرهەمانە زادە و دەرهاویشتەی ئەم ساڵە پر لە تەنگەژەیەیە کە لە رێگەی هونەرەوە توانراوە گوزارشتی لێبکرێت و توانا جیاوازەکانی خوێندکارانی تێدا نماییش بکرێت.

ئەوەی لەم پێشانگەیەدا جیگای تیرامانە؛ پەنجەرەکانی تێروانین تەنها بۆ یەک ئاراستە نەکراوەتەوە، بەڵکو گشتگیر کاری لەسەرکراوە، لەسەر خۆشەویستی نیشتمان، جەنگ، مێژوو، ژینگە و جێندەر. هەروەها لەبواری تەکنیکیشەوە خوێندکاران دەستیان بردووە بۆ بواری ئەنیمەیشن، پێرفۆرمانس، فۆتۆفرافی، ڤیدیۆ و ئنستلەیشن. ئەم هەولانە درێژکراوەی هەوڵی ساڵانی پێشترە، کە دەمانەوێت کۆلێژی هونەر کرانەوەیەکی بەردەوامی هەبێت بۆ جیهانی تەکنەلۆجی و میدیای تازە، کە ئاراستەکانی ئەمرۆی هونەر لە دنیای دەرەوە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەروات، هاوتەریب لەگەڵ ئەو وانە کلاسیکیانەی کە دەبنە هێز و توانای خوێندکار بۆ پرۆژە هونەرییەکانیان.
هەر سەردەمە و دەنگ و رەنگی خۆی هەیە، ئەم پێشانگەیەش دەنگ و رەنگی ئەم خوێندکارانەن. لە بەشێکی بەرهەمەکانیاندا ئومێدی داهاتوویەکی رۆشنیان لێدەکرێت، کە ببنە سیمایەکی گەشی هونەری شێوەکاری بۆ خۆیان و بۆ داهاتووی هونەری کوردی، پر بەدڵ پیرۆزبایییان لێدەکەم کە تونیان لەم ساڵە بێرەنگەدا ئەم ئەزمونە رەنگاڵەیەمان پێشکەش بکەن.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Fine Arts, Shewakari, Sulaimani University,