23/04/2024
DidiMn Logo
Top

ستۆدیۆ گیبڵی دەربارەی گۆڕانی دایک و باوکی چیهیرۆ بۆ بەراز ڕونکردنەوە دەدات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– بۆردپاندا

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

فیلمی کلاسیکی ستۆدیۆ گیبڵی شاری ڕۆحەکان، لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاو بووەوە و هێشتاش وەک پانزە ساڵ پێش ئێستا ئەم فیلمە ناوبانگی خۆی لەدەست نەداوە. سەرکەوتوترین فیلمە لە مێژووی سینەمای یابان‌ـدا و ئۆسکاریشی بەدەست هێناوە، ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریشی لە تەواوی جیهاندا پەیدا کرد. لەگەڵ ئەوەی فیلمەکە هەرگیز کەمیی بینەری نەبووە، هەرگیزیش کاتێک نەبووە کە خەڵکی پرسیاری ئەوە نەکەن ئایا مەبەستی سەرەکیی فیلمەکە چییە.

بۆ ئەوەی کۆتاییی بەم دیبەیتە بهێنین و جارێکی تر پرسیار دەربارەی ئەم بابەتە نەکرێتەوە، یەکێک لە هەوادارەکانی فیلمەکەی هایۆ میازاکی پرسیارێکی ئاڕاستەی ستۆدیۆ گیبڵی کردووە بۆ ڕوونکردنەوە دەربارەی مەبەستی شاراوەی پشتی چیرۆکی فیلمە ئەنیمەیشنەکەی هایۆ میازاکی. لە ئەنجامدا و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، ئەو هەوادارە لە لایەن ستۆدیۆ گیبڵی‌ـیەوە وەڵامی درایەوە.

spirited-away-chihiro-parents-become-pigs-meaning-studio-ghibli-hayao-miyazaki-2

ئەو خانمە لە تویتەر پرسیارەکەی ئاڕاستەی ستۆدیۆ گیبڵی کردووە و دەیەوێت بزانێت بۆ دایک و باوکی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە دەگۆڕێن بۆ بەراز، لە خواردنەکەیاندا چی هەیە، چیهیرۆ چی دەکات بۆ ئەوەی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتاییدا سەرکەوتووبێت. ئەو وەڵامەی کە بەدەست ئەم خانمە گەیشتووە نزیکەی دوو پەڕە دەبێت و لە لایەن یەکێک لە کارمەندەکانی ستۆدیۆ گیبڵی‌ـیەوە نووسراوە. ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە دایک و باوکی چیهیرۆ دەبنە بەراز چونکە ئەم گۆڕانە مەبەست لێی ئەو چڵێسییەیە کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستی وڵاتی یابان‌ـدا روست ببوو.

spirited-away-chihiro-parents-become-pigs-meaning-studio-ghibli-hayao-miyazaki-5

نامەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە گۆڕانەکە هیچ ئاوەژوویەکی تێدا نییە بۆ ئەوەی وێنای سروشتیی ئەو چاوچنۆکییە بکات کە لە جیهانیی واقعیدا بوونی هەیە. لە نامەکەدا هەروەها ئەوەش نووسراوە کە چیهیرۆ بەوە نازانێت کە هەریەک لەو دوو بەرازە دایک و باوکی ئەون چونکە عەقڵی بەگوێرەی ئەزموونەکانی ناو جیهانی خراپەکاری یاخود دۆزەخ گۆڕدراوە.

لە کۆتاییدا نامەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چیرۆکەکە دەربارەی کچێک نییە کە دڵێکی تایبەتی هەبێت، بەڵکو لەڕاستیدا دەربارەی کچێکە دەتوانێت ڕووبەڕووی ترسەکانی ببێتەوە ئەویش بە گەشەپێدانی تواناکانی بۆ تێگەیشتن و ڕێزگرتنی ژیان.

spirited-away-chihiro-parents-become-pigs-meaning-studio-ghibli-hayao-miyazaki-6

بەڵام ئەی دەربارەی خواردنەکە؟ ئەمە هێشتا بە نهێنی ماوەتەوە. کە دیسان ئەمە دەبێتە بابەتێک کە خەڵکی دەربارەی گفتووگۆ دەکەن و دەیانەوێت لەبارەیەوە بزانن.

هاوبەشی بکە

HayaoMiyazaki, PshtewanKamal, Spirited Away, StodioGibli,