19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ستیڤن سپیلبێرگ فیلمێک دەربارەی واڵتەر کڕۆنکیت و ڤێتنام دروست دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

چیرۆکی ژیانی پێشکەشکاری بەناوبانگی سی بی ئێس نیوس کە بە پێشکەشکاری دژە جەنگ ناسراوە، لەلایەن سپیلبێرگ‌ـەوە دەکرێتە فیلم و مات چارمان‌ـی نووسەری فیلمی پردی سیخوڕەکان سیناریۆکەی دەنووسێت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی ماڵپەڕی ڤارایتی بڵاوی کردووەتەوە، ژیانی پێشکەشکاری ئەمەریکی، واڵتەر کڕۆنکیت کە هەمیشە دژی جەنگی ڤێتنام قسەی کردووە، لە لایەن ستیڤن سپیلبێرگ‌ـەوە دەکرێتە فیلم.

کڕۆنکیت، کە پێشکەشکاری هەواڵەکانی ئێوارەی سی بی ئێس‌ـی ئەمریکی بووە لە ساڵانی ١٩٦٢ تا ١٩٨١ لەو ماوەیەدا چەندین گۆڕانکاریی گەورەی جیهانی ڕوویان داوە، لەنێویاندا کوشتنی جەی ئێف کەنەدی و ئابڕووچوونەکەی وەتەرگەیت. ئەو لە دژی دەستتێوەردانەکانی ئەمەریکا لە شەڕی ڤێتنام ڕاپۆرتی نووسیووە و هەواڵی سازداوە، کە یەکێکە لەو شتانەی زۆر ئەم پێشکەشکارەی پێ دەناسرێتەوە زیاتر لە هەموو شتێکی تر.

2960

سپیلبێرگ، کە دواهەمین فیلمی بریتییە لە پردی سیخوڕەکان، ڕووداوەکانی باسی جەنگی ساردیان دەکرد، تیایدا لەگەڵ هەمان نووسەری ئەو فیلمەی مات چارمان، دەربارەی ژیانی کڕۆنکیت فیلمێک دروست دەکەن. هێشتا ڕوون نییە کە سپیلبێرگ خۆی دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات یاخود نا.

دواهەمین فیلمی ئەم دەرهێنەرە بریتییە لە فیلمێکی وەرگیراو لە چیرۆکێکی ڕۆڵد داڵ‌ـەوە بە ناوی بی ئێف جی، کە لە مانگی پێشوودا بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی کان‌ـدا نماییش کرا.

سەرچاوە: زە گاردیان

هاوبەشی بکە

PshtewanKamal, StevenSpielberg,