05/05/2024
DidiMn Logo
Top

سپایک لی لە بڕۆکلین ئاهەنگێک بۆ مایکڵ جاکسۆن ڕێک دەخات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

VARIOUS, VARIOUS - JUNE 25: Michael Jackson performs at the 12th Annual MTV Video Music Awards at Radio City Music Hall in New York City on September 7, 1995. (Photo by Kevin Mazur/WireImage)

دیدی من– دی ئێن ئەی ئینفۆ
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ڕۆژی ٢٩\٨ یادی لەدایکبوونی پاشای پۆپی جیهان، مایکڵ جاکسۆن‌ە، سپایک لی دەرهێنەری سینەماش ئاهەنگی لەدایکبوونی ساڵانەی خۆی بۆ ئەو هونەرمەندە ڕێک دەخات.

ئاهەنگەکە بە ناوی بڕۆکلین مایکڵ جاکسۆن‌یان خۆش دەوێت‌ە و لە ڕۆژی ٢٧\٨ لە شەقامی بڕۆکلین ڕێک دەخرێت. خاڵی یەکتربڕەکەش بە شتە ڕاستەکە بە ڕێگای ڕاست ئەنجام بدە ناونراوە.

ئەمە بۆ ماوەی شەش ساڵی لە سەر یەکە ئەم ئاهەنگە ڕێک دەخرێت و سپایک لی دەرهێنەری سینەما سەرپەرشتیی دەکات. جێی ئاماژەیە کە ئەم ئاهەنگە دەکەوێتە پەنجاوهەشتەمین ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای پۆپی جیهان، مایکڵ جاکسۆن.

ئەم ئاهەنگە لە ڕۆژی شەممە، ٢٧\٨، کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات و کاتژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارە کۆتایی پێ دێت.

هاوبەشی بکە

Michael Jackson, PshtewanKamal, Spike Lee,