دیدی من – زە گاردیان
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
شیا لابیۆف لەو جێگەیەی خۆپیشاندانی تێدا دەکرد دژی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دۆناڵد تڕەمپ، دەستگیر کرا. ئەم ئەکتەرە تەمەن سی ساڵە، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا. لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوە هاتووە کە لابیۆف بە هۆی سووکایەتیکردن بە پیاوێک کە دژی بیروڕای سیاسیی ئەو بووە، دەستگیر کراوە.
هەلومەرجەکە بە تەمومژاوی ماوەتەوە؛ لە کورتەڤیدیۆیەکدا کە یەکێک لە هەوادارەکانی کارە هونەرییەکەی لابیۆف، ئەو جیامان ناکاتەوە، بە هاشتاگی #HeWillNotDivideUs بڵاوی کردووەتەوە، لەو جێگایەی کە دەستگیرکردنەکە تیایدا ئەنجام درا، لەو کورتەڤیدیۆ سیازدە چرکەییەدا، ئەکتەرەکە پاڵ بە پیاوێکەوە دەنێت کە ڕوو لە کامێراکە دەکات و دەڵێت: “هیتلەر هیچ کارێکی خراپی نەکردووە.”
Shia LaBeouf just got arrested on livestream after an allegedly attacking Neo-Nazis #FreeShia. #HeWillNotDivideUs pic.twitter.com/uQ81TyyZQM
— #HeWillNotDivideUs (@HWNDUS) January 26, 2017
پیاوەکە دەڵێت: “هێی! بۆچی هێرشی کردە سەرم؟” تویتەکانی دواتری هەمان ئەکاونت ڕوونکردنەوەی زیاترمان دەداتێ بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاریی زیاتر: “شیا لە لایەن نازییەکەوە هێرشی کرایە سەر. شیا دەستگیر کرا. نازییەکەش هەڵهات.” ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک خۆپیشاندەری تر ڤیدیۆیەک بڵاو بکەنەوە، کە دەڵێن: “شیا بەرگری لە ئێمە دەکات. هەموو ئەم نازییانە لێرە دەژین، ئەو هاتووەتە سەر شەقام تاوەکو ئێمە بپارێزێت.”
White supremacist yells into the camera and Shia LaBeouf shuts him down. This has been a very interesting live stream. #HeWillNotDivideUs pic.twitter.com/CqY9pLobWi
— #HeWillNotDivideUs (@HWNDUS) January 23, 2017
تەواوی کارە هونەریەکە بریتییە لە دانانی کامێرایەک کە بە دیواری دەرەوەی مۆزەخانەی وێنە جووڵاوەکان “Moving Image” هەڵواسراوە لە کوینی نیویۆرک. ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕن گەر بیانەوێت بەشداری بکەن دێن و ئەو ڕستەیە دووبارە دەکەنەوە، “He Will Not Divide Us”، واتە ئەو جیامان ناکاتەوە تا چەندێک حەز بکات. وێنەکەش ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
لە ڕۆژی یەکشەممەدا، لابیۆف بەرانبەر یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان دەنگی بەرز دەکردەوە و ڕستەکەی بە دەنگی بەرز بە گوێدا دەدا، لە کاتێکدا ئەو کەسە دژی پڕۆژەکە هاواری دەکرد.
[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”91FiVUaSaGA” caption=”شیا لابیۆف له كاتی دهستگیركردنیدا” disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”frombelow”]
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.