24/04/2024
DidiMn Logo
Top

شیا لابیۆف بە هۆی کارێکی هونەریی ئینسته‌ڵەیشنی دژ بە تڕەمپ دەستگیر کرا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال


شیا لابیۆف لەو جێگەیەی خۆپیشاندانی تێدا دەکرد دژی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دۆناڵد تڕەمپ، دەستگیر کرا. ئەم ئەکتەرە تەمەن سی ساڵە، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا. لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوە هاتووە کە لابیۆف بە هۆی سووکایەتیکردن بە پیاوێک کە دژی بیروڕای سیاسیی ئەو بووە، دەستگیر کراوە.

 

هەلومەرجەکە بە تەمومژاوی ماوەتەوە؛ لە کورتەڤیدیۆیەکدا کە یەکێک لە هەوادارەکانی کارە هونەرییەکەی لابیۆف، ئەو جیامان ناکاتەوە، بە هاشتاگی  #HeWillNotDivideUs بڵاوی کردووەتەوە، لەو جێگایەی کە دەستگیرکردنەکە تیایدا ئەنجام درا، لەو کورتەڤیدیۆ سیازدە چرکەییەدا، ئەکتەرەکە پاڵ بە پیاوێکەوە دەنێت کە ڕوو لە کامێراکە دەکات و دەڵێت: “هیتلەر هیچ کارێکی خراپی نەکردووە.”

 

پیاوەکە دەڵێت: “هێی! بۆچی هێرشی کردە سەرم؟” تویتەکانی دواتری هەمان ئەکاونت ڕوونکردنەوەی زیاترمان دەداتێ بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاریی زیاتر: “شیا لە لایەن نازییەکەوە هێرشی کرایە سەر. شیا دەستگیر کرا. نازییەکەش هەڵهات.” ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک خۆپیشاندەری تر ڤیدیۆیەک بڵاو بکەنەوە، کە دەڵێن: “شیا بەرگری لە ئێمە دەکات. هەموو ئەم نازییانە لێرە دەژین، ئەو هاتووەتە سەر شەقام تاوەکو ئێمە بپارێزێت.”

تەواوی کارە هونەریەکە بریتییە لە دانانی کامێرایەک کە بە دیواری دەرەوەی مۆزەخانەی وێنە جووڵاوەکان “Moving Image” هەڵواسراوە لە کوینی نیویۆرک. ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕن گەر بیانەوێت بەشداری بکەن دێن و ئەو ڕستەیە دووبارە دەکەنەوە، “He Will Not Divide Us”، واتە ئەو جیامان ناکاتەوە تا چەندێک حەز بکات. وێنەکەش ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە.

لە ڕۆژی یەکشەممەدا، لابیۆف بەرانبەر یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان دەنگی بەرز دەکردەوە و ڕستەکەی بە دەنگی بەرز بە گوێدا دەدا، لە کاتێکدا ئەو کەسە دژی پڕۆژەکە هاواری دەکرد.

[aesop_video align=”center” src=”youtube” id=”91FiVUaSaGA” caption=”شیا لابیۆف له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا” disable_for_mobile=”on” loop=”on” autoplay=”on” controls=”on” viewstart=”on” viewend=”on” revealfx=”frombelow”]

هاوبەشی بکە

Donald Trump, Installation, PshtewanKamal, Shia LaBeouf,