26/04/2024
DidiMn Logo
Top

شێوازێکی تایبەتی تەلارسازی لە هیندستان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کۆمپانیای تەلارسازیی هیندیی کادێنز بۆ تەلارسازی، خانوویەکی دروست کردووە و ناوی ناوە ئێلاستیکا لە بەنگالۆری هیندستان. خانووەکە تەواو شێوازێکی نوێیە و تەلارسازیی خانووی داهاتوومان پیشان دەدات. بیرۆکەی خانووەکە لەسەر ئەوە داڕێژراوە کە ڕوویەکی تواوە و شل پیشان بدات. هەموو شتێک وا دەردەکەوێت وەک ئەوەی لە حاڵەتی توانەوەدا بێت، هەر لە ڕووکاری دەرەوەی خانووەکەوە، تا دیزاینی ناوەوەی خانووەکە، تەنانەت کەلوپەلەکانی ناو خانووەکەش هەمان شێوەیان پێ دراوە.

هاوبەشی بکە

fubiz, India, PshtewanKamal, telarsazi,