24/04/2024
DidiMn Logo
Top

شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ بە بەکارهێنانی پڕۆجێکتەر لە ڕێگەی سەمای هەنگاوەکانیانەوە، پیانۆ دەژەنن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ئەندانتێ لە لایەن گروپی میدیای هەستپێکراوەوە دروست کراوە، وەک ڕێگەیەک بۆ هاندانی تێگەیشتنی ئەو بڕوایەی کە موزیک ڕەگی لەناو جەستەماندا داناوە؛ ئەزموونێکە کە زیاتر لە گوێیەکانمان تێپەڕ دەبێت. گروپەکە لە لایەن پڕۆفیسۆر هیرۆشی سەرپەرشتی دەکرێت، ئەویش فۆڕمی فیزیکی دەدات بە زانیاریی دیجیتاڵیی ئەبستراکت، کەرەستەی بینراوی دڵخۆشکەر دابین دەکات بۆ پڕۆسەی زۆر ئاڵۆزتر.

 

لەم ئەزموونی ئەنیمەیشنەدا، کارەکتەری مرۆڤ و ئاژەڵ پڕۆگرام کراون تا بەسەر کلیلەکانی پیانۆدا هەنگاو بنێن، لەو ڕێگەیەشەوە نۆتە دەژەنن کاتێک پیاسە یاخود سەما دەکەن لە کلیلێکەوە بۆ کلیلێکی تری ئامێرەکە. سەرەڕای ساکاریی جوڵەی کارەکتەرەکان، تەواو جێی خۆیەتی کە سەیری هەریەک لە هەنگاوەکان بکەین، بەتایبەتی کاتێک پیانۆژەن دەست دەکات بە ژەنینی دوێتێک لەگەڵ شێوە بچووکەکاندا.

DancingKeyBoard_03

سەرچاوە: زس ئز کۆلۆژال

هاوبەشی بکە

FigureProjector, PshtewanKamal,