26/04/2024
DidiMn Logo
Top

شەکسپیر و تیۆرییە پیلانگێڕییەکان: کێ شانۆنامەکانی ولیام شەکسپیری نووسیوە؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من –  تەلەگراف
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

زانیاریی زۆر دەربارەی نووسەری بەڕیتانی ولیام شەکسپیر، کەمن؛ بۆیە کە تیۆریی جۆراوجۆر سەبارەت بەو نووسەرە گرنگەی ڕێنیسانس هەن، شتێکی نامۆ نییە. ڕۆماننووسی ئەمەریکی، مارک تواین دەڵێت: ”تا ئێستا ئەوەی دەزانرێت و ئەوەی دەتوانرێت بسەلمێنرێت، ئەوەیە کە شەکسپیر لەژیانیدا شانۆنامەی نەنووسیوە.“

لە ساڵی ١٨٤٨، جۆزێف سی هارت‌ی ئەمریکی لە کتێبێکیدا تیۆریی ئەوەی ئاشکرا کرد کە شانۆنامەکانی شەکسپیر لە لایەن نووسەری جیاواز جیاوازەوە نووسراون؛ دێلیا بەیکۆن‌ـیش لە ساڵی ١٨٥٦، گوتارێکی دیکەی نووسی بۆ پشتگیری کردنی ئەو تیۆرییە.

ئەو نووسەرانەی گومانیان لێ دەکرێت نووسەری شانۆنامەکانی شەکسپیر بن، ئەمانەن:

ئێدوارد دی ڤێر
ئێرێڵی حەڤدەیەمی ئۆکسفۆرد و شاعیری گەورەی پادشا بووە، بەڵگەیەکی بچووک هەیە کە دەڵێت ئەو نووسیونی؛ هەندێک باوەڕیان وایە لە شانۆنامەکاندا ئاماژە بۆ ژیانی دی ڤێر هەیە، ئەویش بە هەبوونی چەند کۆد و نیشانەیەک، کە وا دەکات ئێدوارد وەک نووسەریان دەر بکەوێت. ئەم تیۆرییە لە فیلمی نەناسراودا کاری لەسەر کراوە.

13339647_1011045708977817_8057494700583874720_n

 

سێر فرانسیس بەیکۆن
نووسەر و زانایەکی ئەتلانتیکی بووە، ڕێی تێ دەچێت کە لاساییی شانۆنامەکانی شەکسپیری کردبێتەوە؛ بەڵگەیەکی بچووک هەیە کە ئەمە دەسەلمێنێت، ئەویش لەیەکچووییی شانۆنامەکانە لەگەڵ ئەوانەی خۆیدا. ئەو تیۆریایەی کە بەیکۆن شانۆنامەکانی نووسیوە، لە ساڵی ١٨٥٦ ئاشکرا کرا.

13332825_1011045282311193_8970249765567588246_n

 

کریستۆڤەر مارلۆو
شانۆنامەنووسی بەڕیتانی، لە هەمان سەردەمی شەکسپیردا دەینووسی، کە پێ دەچێت هەردووکیان هەمان ڕێڕەوی نووسینیان هەبووبێت. تیۆرییکە لەوەوە دێت کە ئەو ڕاپۆرتانەی لە ساڵی ١٥٩٣ لەسەر مردنی مارلۆو نووسران، بۆ ئەوە بوون کە بیپارێزن لەوەی بە هۆی کافربوونییەوە، بخرێتە زیندان. مارلۆڤانیس پێی وایە بۆ ئەوەی مارلۆو بپارێزن، ناوی شەکسپیریان کردووە بە نووسەری شانۆنامەکان.

13332816_1011045598977828_4412702820054941705_n

 

ولیام ستانلی
لە ڕیزی نووسەرانی بەهێزی شانۆنامەکانە، ئێرێڵی شەشەمی دیبرەی بووە، کۆمپانیایەکی شانۆییی تایبەتی بە ناوی پیاوەکانی دیبرەی هەبووە، جگە لە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئیلیزابێس دی ڤێر، پەیوەندیی خزمایەتی لەگەڵ ولیام سیسێل هەبووە؛ کە زۆر کەس بڕوایان وایە کاراکتەری پۆڵۆنیوس لە شانۆنامەی هاملێت‌دا، سەبارەت بە ئەوە.

13332772_1011044738977914_4732875359544428811_n

 

ڕۆجەر مانەرس
ئەو تیۆرییەی کە شانۆنامەکان ڕۆجەر مانەرس‌ـی ئێرێڵی شەشەمی پۆرتلاند نووسیونی، لە ساڵی ١٩٠٧ لە لایەن بلیتروـی ڕەخنەگری ئەدەبیی ئەڵمانییەوە، پشتگیری کراوە؛ مانەرس هاوسەرگیری لەگەڵ کچی فیلیپس سیدن‌ـی شاعیر کردووە، وا باس دەکرێت کە هەردووکیان پێکەوە شانۆنامەکانیان نووسیوە، بەڵام ڕۆجەر تەمەنی تەنها ١٦ساڵ بووە، کاتێک یەکەم کاری شەکسپیر لە ساڵی ١٥٩٣ بڵاو کرایەوە.

13319841_1011046282311093_4321915713675223249_n

هاوبەشی بکە

Shakespeare, Writer,