21/11/2024
DidiMn Logo
Top

عەدنان کەریم زنجیرەیەک کۆنسێرت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆنسێرت لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هونەرمەند عەدنان کەریم، لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کۆنسێرتێک لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بڕیارە كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و گروپی موزیكیی مه‌حوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، كرماشان و مه‌ریوان بەڕێوە بچێت.

ڕێبین سالار، سەرپەرشتیاری گروپی مەحوی، دەربارەی ئەو زنجیرە کۆنسێرتە بۆ دیدی من گوتی: “بڕیارە لەگەڵ هونەرمەند عەدنان کەریم، حەوت کۆنسێرت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدەین، ڕیزبەندیی کۆنسێرتەکان بەم شێوەیە دەبێت: لە بەرواری ١٥\ ٧، كۆنسێرتمان هه‌یه‌ له‌ شاری سه‌قز له‌ هۆڵی زانكۆی فه‌نی موهه‌ندیس، لە بەرواری ١٧\ ٧، دوو كۆنسێرتمان هه‌یه‌ له‌ شاری كرماشان له‌ هۆڵی  ئنتیزار، لە بەرواری ١٩-٢٠-٢١/٧، کۆنسێرتمان هه‌یه‌ له‌ شاری شنە له‌ هۆڵی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی فه‌جر و لە بەرواری ٢٣\٧، کۆنسێرتمان هه‌یه‌ له‌ شاری مه‌ریوان له‌ هۆڵی هۆڵی رۆشنبیبری.”

13427803_854527157985770_7000055314642946398_n

گوتیشی: “کاری موزیکی ئەم کۆنسێرتانە لە لایەن موزیسیانانی گروپی مەحوی‌ـەوە ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم زنجیرە کۆنسێرتە له ‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی هونه‌ریی فه‌رهه‌نگی تۆره‌نج جێبەجێ دەکرێت.

فۆتۆی کەڤەر: ناسیح عەلی خەیات

هاوبەشی بکە

Adnan Karim, ArasAbdulla, Kurdistan, Rojhelat,