25/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی سینەماکارێکی کورد لە بەریتانیا نماییش دەکرێت و خەڵاتی ڕێزلێنانیشی پێدەبەخشرێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگەیاندی فیلمی بێدەنگیی مێروولەکان

فیلمی (بێدەنگیی مێروولەكان) لەدەرهێنانی هونەرمەندی سینەماكار سۆران ئیبراهیم لە فێستیڤاڵێكی سینەمایی وڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكات‌ و خەڵاتی رێزلێنانیش دەبەخشرێتە دەرهێنەری فیلمەكە.

سۆران ئیبراهیم هونەرمەندی سینەماكار‌ و دەرهێنەری فیلمەكە لەبارەی ئەو فێستیڤاڵە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: “فیلمی (بێدەنگیی مێروولەكان) لەفیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكات‌و نمایشدەكرێت.”

13480331_10154371679237022_1200566778_n

لەبارەی كات‌ و شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكەش، سۆران ئیبراهیم گوتی: “فیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا لەمانگی سێپتەمبەر ئەنجام دەدرێت‌و فیلمەكەم لەرۆژی 3ی سێپتەمبەری 2016 نمایشدەكرێت.”

گوتیشی: “لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی رێزلێنانمان پێدەبەخشرێت”.

13487629_10154371679257022_287130259_n

سەبارەت بە ناوەڕۆكی فیلمەكەش، سۆران ئیبراهیم گوتی: “سینۆپسی فیلمەكە باس لەچەمكی مردنێكی شەرەفمەندانە دەكات‌و بەباشمزانی پێشكەشی بكەم بە ڕۆحی فەریناز خوسرەوانی ئەو كچە كوردەی لەپێناو پاراستنی شەرەف و ناموسی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شەرەفمەندانەی هەڵبژارد”.

گوتیشی: “فیلمەكە سەبارەت بە كەسایەتییەكە كە ئومێدی ژیان لەدەست دەدات و وا بیردەكاتەوە جگە لە مردن هیچ ڕێگەیەك نەماوە بۆ ژیانكردن”.

13514332_10154371679277022_769248335_n

لەبارەی ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكەشەوە، دەرهێنەری فیلمەكە گوتی: “ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكە بریتین لە: نووسین و كامێرا و دەرهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: تەها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هەورامی، یاریدەدەرانی كامێرا: محەمەد ڕەزایی، تۆفان ئەبوبەكر، خالید مەولود، دەنگ هەڵگر:محەمەد تۆریوەریان، مۆنتاژ و دەنگ دانەر: سۆران فەهیم، مۆسیقا: هەڵبژاردە، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئەمانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبەرگ: سۆران ئیبراهیم، یاریدەدەری جلوبەرگ: هەردی حەسەن، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: هەردی حەسەن، پەیمان جەمشیدی، سەحەر نیكپور، میكیاژ:عەلی ئەژدەری، یاریدەدەری میكیاژ: مینا موعینی، ڕەنگ:مەیسەم كەمالی، دیزاینی پۆستەر و تیتڕاژ: زانیار كاكەخانی، بەرپرسی ڕاگەیاندن: شۆڕش محەمەد، وێنەگری پشت كامێرا: قادر فەرەجی، یاریدەدەری بەرهەمهێنەر: شاخەوان ئیدریس، بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنگەر حەسەن، یاریدەدەرانی بەرهەم:كەیهان ئەنوەر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، بەرهەمهێنەر: سۆران ئیبراهیم، بەرهەمی:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015”.

13514324_10154371679302022_495589826_n

سۆران ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەم فیلمە بەپشتگیری بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد، بەرهەمهێنراوە.

سۆران ئیبراهیم دەرهێنەری فیلمی (ونبون لەغوبار)ە كە لەچەند فێستیڤاڵێكی نێوخۆیی هەرێم‌و جیهانی خەڵاتی پێبەخشراوە‌ و هەروەها ساڵی 2014 لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە خەڵاتی لاوی ساڵ وەك باشترین سینەماكار دراوەتە ئەم دەرهێنەرە.

 ترەیلەری فیلمەكە ببینن:

هاوبەشی بکە

BedangiMerulakan, Soran Ibrahim,