دیدی من – پشتیوان کەمال
فیلمی پەڕەسێلکەی مانۆ خەلیلی خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی، لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەشدارە.
مانۆ خەلیلی دەرهێنەری سویسری-کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە گاردیان دەڵێت: “فیلمی پەڕەسێلکە ڕووداوەکانی لە دهۆک ڕوو دەدەن و فیلمەکە چەند ڕۆژێک پێش هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ دروست کراوە. چیرۆکی فیلمەکە چیرۆکێکی خۆشەویستییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا چیرۆکێکی سیاسییە. لە وڵاتەکەماندا تەنانەت خۆشەویستیی نێوان دوو کەسیش پەیوەندییەکی سیاسییە. هیچ بۆشاییەک نییە بۆ هەناسەدان. فیلمەکە دەربارەی تیرۆر، تاوانەکانی جەنگ لە عێراق و خۆشەویستییە.”
مانۆ خەلیلی دەرهێنەر هەم فیلمی بەڵگەنامەیی دروست دەکات و هەم فیلمی فیکشنیش، ئەو پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان لە فیلمی فیکشن جارێکی تر بە فیلمی پەڕەسێلکە گەڕایەوە بۆ فێستیڤاڵەکان.
فیلمی پەڕەسێلکە یەکێکە لە فیلمە هەرە باشەکانی بەشداربوو لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.