19/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی پەڕەسێلکە لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی دهۆک پێشبڕکێ دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منپشتیوان کەمال

 

فیلمی پەڕەسێلکەی مانۆ خەلیلی خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی، لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەشدارە.

مانۆ خەلیلی دەرهێنەری سویسری-کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە گاردیان دەڵێت: “فیلمی پەڕەسێلکە ڕووداوەکانی لە  دهۆک ڕوو دەدەن و فیلمەکە چەند ڕۆژێک پێش هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ دروست کراوە. چیرۆکی فیلمەکە چیرۆکێکی خۆشەویستییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا چیرۆکێکی سیاسییە. لە وڵاتەکەماندا تەنانەت خۆشەویستیی نێوان دوو کەسیش پەیوەندییەکی سیاسییە. هیچ بۆشاییەک نییە بۆ هەناسەدان. فیلمەکە دەربارەی تیرۆر، تاوانەکانی جەنگ لە عێراق و خۆشەویستییە.”

F13. The Swallow

مانۆ خەلیل‌ی دەرهێنەر هەم فیلمی بەڵگەنامەیی دروست دەکات و هەم فیلمی فیکشنیش، ئەو پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان لە فیلمی فیکشن جارێکی تر بە فیلمی پەڕەسێلکە گەڕایەوە بۆ فێستیڤاڵەکان.

فیلمی پەڕەسێلکە یەکێکە لە فیلمە هەرە باشەکانی بەشداربوو لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک‌دا.

هاوبەشی بکە

DuhokIFF, Mano Khalil, PshtewanKamal, The Swallow,