20/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی کوڕی شاوڵ لە فێستیڤاڵی دهۆک دەبێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من پشتیوان کەمال

فیلمی کوڕی شاوڵ کە لە ساڵی ڕابردوودا توانی خەڵاتی هەرە فێستیڤاڵە گرنگەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات، لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک نماییش دەکرێت.

laszlo-nemes-oscars

ئەم فیلمە لە لایەن دەرهێنەری هەنگاریی لازلۆ نێمزەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و ڕووداوەکانی فیلمەکە باس لە کوشتنی جولەکەکان دەکات و لە کەمپی ئاوشویتز ڕووداوەکان ڕوو دەدەن لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا. فیلمەکە لە فێستیڤاڵی کان خەڵاتی گراند پریکس‌ی بردەوە، لە ئۆسکاریش خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بەدەست هێنا. ئەم فیلمە هەروەها توانیویەتی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانیی گۆڵدن گڵۆب بەدەست بهێنێت و یەکەمین فیلمی هەنگارییە کە ئەو خەڵاتەی بەدەست هێنابێت. لەو لیستەی بیبیسی ئامادەی کردبوو بۆ دیاریکردنی باشترین فیلمەکانی سەدەی ٢١ ئەم فیلمە لە ڕیزبەندی ژمارە ٣٤دا بوو وەک باشترین فیلمی ئەم سەدەیە.

son_of_saul_poster_by_mintmovi3-d9smmy8

بڕیارە ئەم فیلمە لە پیشاندانی تایبەت بۆ ئەو فیلمانەی پەیامی ئاشتییان هەڵگرتووە لە فێستیڤاڵەکە نمایش بکرێت. سینەمای ئاشتی نماییشکردنی هەشت فیلمی درێژ لە خۆ دەگرێت و نماییشی فیلمەکان بۆ هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر دەبێت لە هەردوو هۆڵی کۆنگرە و هۆڵەکانی سینەماکس.

Screen Shot 2016-08-28 at 1.04.36 PM

هاوبەشی بکە

DuhokIFF, PshtewanKamal, Son of Saul,