29/03/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمی گەنجی‌ی دەرهێنەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار پاولۆ سۆرێنتینۆ لە دهۆک بەشدارە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

فیلمی گەنجی کە مایکڵ کەین، هارڤی کیتڵ، پاوڵ دانۆ، ڕەیچڵ وێیز و جەین فۆندا ڕۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن، دواهەمین شاکاری دەرهێنەری ئیتاڵی پاولۆ سۆرێنتینۆیە و لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی جوانیی مەزن بەدەست هێنا.

فیلمی تراژید-کۆمیدیی گەنجی لە فێستیڤاڵی کان نماییش کرا و یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک.

سۆرێنتینۆ چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش دەگێڕێتەوە دەربارەی ژیانی دانەرێکی ئۆرکێسترا کە لە چیاکانی ئەڵپ لەگەڵ کچەکەی و باشترین هاوڕێیدا کە دەرهێنەرە پشوو بەسەر دەبات. ئەو لە لایەن ئێلیزابێسی شاژنەوە بانگهێشت کراوە تاوەکو نماییشێک بکات بۆ یادی لەدایکبوونی شا فلیپ.

هاوبەشی بکە

DuhokIFF, PshtewanKamal, Sorentino, Youth,