27/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەڵمانی-کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم بەشدارە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 

دیدی من

کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردی بە ناوی جەنگۆ و مەنگۆ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم لە شاری پۆرتسمۆت کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری لەندەن‌ی پایتەختی شانشینی یەکگرتوو، لە بەرواری ٢٢/٩/٢٠١٦ لە لیستی چڕکراوی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بێدەنگ.

jango-and-mango

ئەم کورتەفیلمە لەلایەن شێوەکار و دەرهێنەری کورد ڕافد جەڕاح کاری نووسین، دەرهێنان، وێنەکێشانی دجیتەڵی، ئەنیمەیشن و دیزاینی دەنگی بۆ کراوە.

jango-and-mango-film

جەنگۆ و مەنگۆ لە شەش خولەک و سی چرکە پێک هاتووە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم هێنراوە و لە پێشبڕکێکەی وڵاتی بەڕیتانیا بە ناوی فیلمێکی ئەڵمانی و کوردی بەشداریی فێستیڤاڵەکەی کردووە.

بەستەری بەشی هەڵبژێردراوان لە ماڵپەڕی ڤێستیڤالەکە:
http://www.portsmouthfilmfest.co.uk/nominations/4584771840

بەستەری فیلمەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب:

 

هاوبەشی بکە

Jango and Mango, Raafed Jarah,