دیدی من – ئاراس عەبدولڵا
غەزەل فیلم کە بەشێکە لە ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و کار لەسەر فیلمە سینەماییە هونەرییەکانی جیهان دەکات و هەوڵی بەئەرشیفکردنیان دەدات، لە ئێستادا ئەو ناوەندە کار لەسەر ژێرنووسکردنی فیلمە گرنگەکانی مێژووی سینەما دەکات. دەستپێکی ئەم پرۆژەیەش وەرگێڕانی فیلمی باوکسالارە کە هاوکات ناوەندی غەزەلنووس ڕۆمانەکەیشی وەرگێڕاوە و بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەگەڵ فیلمەکە بڵاو بکرێتەوە.
سەرکەوت جەبار، سەرپەرشتیاری غەزەل فیلم، لەم گفتوگۆ کورتەدا زانیارییەکانی ئەو پرۆژەیە بۆ خوێنەرانی دیدی من دەخاتە ڕوو.
غەزەل فیلم و پرۆژەی وەرگێڕانی فیلمەکان
کاتێک بۆ یه‌که‌م جار بیرمان له دروستکردنی غه‌زه‌ل فیلم کرده‌وه، بیریشمان له ژێرنووسکردنی فیلم کرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و فیلمانه‌ی که تا ئێستاش گرنگن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا ده‌که‌ن و بوونه‌ته ئایکۆنێک بۆ ده‌رهێنه‌ره‌کان و ئه‌کته‌ره‌کان و به‌رده‌وام له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گر و ده‌رهێنه‌ره‌کانه‌وه باس ده‌کرێت و فیلمگه‌لی گرنگن بۆ مێژووی سینه‌ما. ئێمه پێمان وایه ده‌بێت ئێمه چه‌ندێکیش زمانی بیانی بزانین، باشتره به زمانی زگماکی خۆمان سینه‌ما ببینین، له ڕێگه‌ی زمانی خۆمانه‌وه له فیلمه‌کان و ده‌رهێنه‌ره‌کانیان تێبگه‌ین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و بینهرانهشمان له بیر نه‌کردووه، که جگه له زمانی خۆیان هیچ زمانێکی دیکه نازانن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ژێرنووسکردنی فیلمه بیانییه‌کان. به‌شێک له پڕۆژه‌که ته‌رخانه بۆ ئه‌و فیلمانه‌ی که سیناریۆکانیان له ڕۆمانه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه و تا ڕاده‌یه‌ک فیلمێکی مامناوه‌ندن و توانای تێگه‌یشتنیان زۆر گران نییه، به‌شێکی دیکه‌ی پڕۆژه‌که‌ش ته‌رخان کراوه بۆ فیلمه شاکاره‌کان، ئه‌و فیلمانه‌ی که بوونه‌ته کۆڵه‌که‌ی سینه‌ما و مێژووی سینه‌مایان دروست کردووه و تا ئێستاش کاریگه‌رییان هه‌ر ماوه به‌سه‌ر سینه‌مای سه‌ده‌ی ٢١ەوه. به‌شێکی دیکه‌ی پڕۆژه‌که ته‌رخان کراوه بۆ ژێرنووسکردنی باشترین فیلمه‌کانی ده‌رهێنه‌رێک، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌یان پڕۆژه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و تاقه‌تپڕووکێنه به‌ڵام ئێمه سینه‌مامان خۆش ده‌وێت و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، چونکه ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی ئێمه کاری ژێرنووس بۆ فیلمه‌کانیان ده‌که‌ین، هه‌موویان عه‌قڵی گه‌وره‌ی مێژووی سینه‌ما و مێژووی مرۆڤایه‌تین. ئێمه پێمان وایه ژێرنووسکردنی فیلمێکی باش هیچی که‌متر نییه له وه‌رگێڕانی کتێبێک.
یەکەمین کاری وەرگێڕانی غەزەل فیلم
یه‌که‌مین فیلم که ئێمه ژێرنووسمان کرد فیلمی باوکسالارە، که به خۆشحاڵییه‌وه ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ڕۆمانه‌که‌شی وه‌رگێڕاوه و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا چاپ و بڵاوی ده‌کاته‌وه. غه‌زه‌ل فیلم گروپی وه‌رگێڕان و پێداچوونەوەی هه‌یه و زۆربه‌ی فیلمه‌کان له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی کوردی و پێداچوونەوەی وردی بۆ ده‌کرێت و دیزاین و به‌رگی بۆ دروست ده‌کرێت. ئه‌م گروپه پێک هاتووه له چه‌ند گه‌نجێک که عاشقی سینه‌مان و فیلمیان بۆ گرنگه.
سەبارەت بە فیلمی باوکسالار
له ڕاستیدا قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر فیلمی باوکسالار کراوه و گرنگی و پێگه‌ی له مێژووی سینه‌مادا ڕوون کراوه‌ته‌وه و له لیستی زۆرێک له دهرهینهرهکان و ڕهخنهگرهکانیشدا هه‌یه، وه‌ک یه‌کێک له باشترین فیلمه‌کانی مێژووی سینه‌ما. بێگومان ده‌توانین ئه‌م فیلمه به باشترین فیلمی فرانسیس فۆرد کاپۆلا دابنێین و یه‌کێکیشه له‌و باشترین فیلمانه‌ی تاوه‌کو ئێستا دروست کراوه. فیلمی باوکسالار ته‌نیا فیلمێک نییه باسی چه‌ته و چه‌ته‌گه‌ریی بکات له ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵکو فیلمه‌که وه‌ک ئۆقیانووسێکی مرۆڤایه‌تی وه‌هایه و کاپۆلا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه ژیانی مرۆڤ شی بکاته‌وه و به ناو وێستگه‌کانی ته‌مه‌نیدا بچێته خواره‌وه و وه‌ک مرۆڤگه‌لێکی ته‌ماحباز و فێڵباز ڕه‌خنه‌ی بکات. کاپۆلا به درێژایی هه‌ر سێ به‌شی فیلمه‌که وێنایه‌کی پیس و قێزه‌ونی بنه‌ماڵه مافیاکانی ئه‌مه‌ریکا له ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا پیشان بدات و مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ته‌ماحباز و خۆپه‌رست پیشان بدات، که ئاماده‌یه مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌ری بکوژێت له پێناو خۆی و خێزانه‌که‌ی. فیلمه‌که‌ی کاپۆلا زیاتر له قسه‌که‌ی چارلز داروین ده‌چێت که ده‌ڵێت: “ئه‌وانه‌ی به‌هێزن، چانسی مانه‌وه‌یان زیاتره.” له فیلمه‌که‌دا کاپۆلا ئه‌و حه‌زه‌ی که مرۆڤ هه‌یه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات به باشی پیشان ده‌دات و به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤی ده‌زانێت.
فیلمه‌که هه‌ر زوو بوو به ئایکۆنێک هه‌م بۆ کاپۆلا و هه‌میش بۆ ئه‌کته‌ره‌کانی، هه‌ر کاتێک بینه‌ر ئه‌م فیلمه‌ی بینی و دواتر ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌لپاچینۆی بیست، مه‌حاڵه بیر له دانیشتنی ئه‌لپاچینۆ نه‌کاته‌وه، ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ی دانیشتووه و بیر ده‌کاته‌وه. به هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک مارلۆن براندۆ و ڕۆبێرت دینیرۆ. ساڵانێکی زۆره له کۆلێج و قوتابخانه‌کانی سینه‌ما ئه‌م فیلمه‌ی کاپۆلا وه‌ک وانه ده‌خوێنرێت و له ڕووی نماییشکردنی کاره‌کته‌ره‌وه سه‌روه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی سینه‌مایان بۆ گرنگه.
کاری هاوبەشی غەزەل فیلم و سینەما سالم
غه‌زه‌ل فیلم و سینه‌ما سالم پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ ژێرنووسکردنی فیلم و له‌وه‌دا هاوبه‌شن که فیلم ده‌بێت به زمانی زگماکی ببینرێت. ئه‌و فیلمانه‌ی له سینه‌ما سالم نماییش ده‌کرێت، پاش ته‌واوبوونی نماییشکردنی فیلمه‌که، جارێکی دیکه ده‌چێته‌وه غه‌زه‌ل فیلم و به به‌رگ و که‌ڤه‌ره‌وه ئاماده ده‌کرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ناتوانن له سینه‌ما فیلمه‌که ببینن.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.