28/03/2024
DidiMn Logo
Top

فینۆمینۆلۆجیی هۆش‌ـی هیگڵ بە وەرگێڕانی د. محەمەد کەمال

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من ئاراس عەبدوڵلا

کتێبی فینۆمینۆلۆجیی هۆشی فەیلەسووفی ئەڵمانی جۆرج فرێدریک ویلهێم هیگڵ، یەکێکە لە نوێترین چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. ئەم کتێبە بە یەکێک لە کتێبە گرنگەکانی ناو مێژووی فەلسەفەی دونیا هەژمار دەکرێت و لە لایەن نووسەر و توێژەری بواری فەلسەفە، د. محەمەد کەمالەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێردراوە.

دەربارەی وەرگێڕانی ئەم کتێبە، د. محەمەد کەمال لە پێشەکیی کتێبەکەدا کە کۆپییەکی بۆ دیدی من نێردراوە، نووسیویەتی: “ئەم پەرتووکە، وەکو پەرتووکەکانی دیکەی هیگڵ سەختە و پێویستی بە خوێندنەوەیەکی قووڵ هەیە. کاتێک من خوێندکاری فەلسەفە بووم، دوو جار ئەم پەرتووکەم خوێندەوە و نەمتوانی بە دروستی لە ناوەڕۆک و مەبەستەکەی تێبگەم، تاکو پەرتووکەکەی ئەلەکسەندەر کۆجێفم بە ناوی پێشەکییەک بۆ خوێندنەوەی هیگڵ: وانەکان لەسەر فینۆمینۆلۆجیی هۆش بەردەست کەوت و لە ڕێگەی ڕاڤەکردنی کۆجێفەوە لە مەبەستەکەی تێگەیشتم. دڵنیام پێشەکییەکەی مامۆستا فیندلی، کە بۆ ئەم پەرتووکە نوسراوە و شیکردنەوەی دەقەکان لە لایەن میلەرەوە لە کۆتاییی پەرتووکەکەدا کارئاسانی بۆ خوێنەر دەکەن. حەز دەکەم پێشنیاری ئەوەش بکەم، کە خوێنەر لەگەڵ خوێندنەوەی دەقەکەدا بۆ شیکردنەوەکانی میلەر بگەڕێتەوە.”

11059345_1653745611506735_4612789402349381351_n

هەر لەو پێشەکییەدا وەرگێڕی کتێبەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کارئاسانیی زۆر کراوە بۆ ئەوەی خوێنەرانی کورد بە ئاسانی لەم وەرگێرانە و ناوەڕۆکی کتێبەکە تێبگەن.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Hegel, Mhamad Kamal,