29/03/2024
DidiMn Logo
Top

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە ڕەشەبا دەست پێ دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من پشتیوان کەمال

فیلمی ڕەشەبا، کە دەرهێنەری کورد حسێن حەسەن کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە و ڕەکەش شەهباز و دیمەن زەندی ڕۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن، فیلمی کردنەوەی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک‌ە.

14124285_333179160404347_3989654221963976492_o

نماییشکردنی فیلمەکە، نمایشی جیهانیی فیلمی ڕەشەبایە. فیلمەکە باس لەو ڕووداوانە دەکات کە پاش هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال ڕوویان داوە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا. پاش ئەوەی ئەم گروپە توندڕەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچەیە دوو ئەویندار کە ئامادەسازییان کردووە تاوەکو هاوسەرگیری بکەن، هەموو شتێکیان لەو خولەکەوە دەبێتە خەوێکی ناخۆش. پیرۆ لە بازاڕی کۆیلەکاندا دەفرۆشرێت، ڕێکۆش بە دوای ئەویندارەکەیدا دەگەڕێت و ناوەستێت. کاتێک ڕیکۆ پیرۆی ئەوینی دەدۆزێتەوە، تێدەگات کە ئەو لە حاڵەتێکی دەروونیی زۆر خراپدایە.

فیلمی ڕەشەبا سێیەمین فیلمی درێژی حسێن حەسەن‌ە؛ مەحمەد ئاکتاش و حسێن حەسەن فیلمەکەیان نووسیووە.

هاوبەشی بکە

DuhokIFF, Hussain Hassan, Mahmat Aktash, PshtewanKamal, Resheba, The Dark Wind,