05/05/2024
DidiMn Logo
Top

كاريگەریيەكانى مايكڵ جاکسۆن لە تەمەنى ٣٣ بۆ ٣٤ ساڵیدا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من بەرتەرينها
لە فارسييەوە: سەليم جەمال

مايكڵ جاکسۆن بە بونیادنەری ڕێكخراوى جیهان دەرمان بکە دادەنرێت، كە لە ساڵى ١٩٩٢ بونیادی نا. لە هەمان كاتدا ڕێكخراوێكى خێرخوازيش بوو كە ئەركى منداڵانى كەمدەرامەتى لە ئەستۆ دەگرت، هەروەها ئەو منداڵانە بە شێوەيەكى بێبەرامبەر دەيانتوانى سوود لەو پاركى ياريیەش وەربگرن كە مايكڵ لە دواى كڕينى زەوى لە شارێكى ئەمەريكا دروستى كرد.

568560_981

ئەو ڕێكخراوە جيهانيیە توانى مليۆنان دۆلار بۆ كۆمەكى منداڵانى نەخۆش و بەر جەنگ كەوتووەكان دەستەبەر بكات و بينێرێت بۆ وڵاتە جياجياكان.

مايكڵ جەكسن لە ٦٧ كۆنسێرتدا توانى بۆ ٣ میليۆن و ٦٠٠،٠٠ كەس گۆرانى و سەماى تايبەت بە خۆى پێشكەش بكات و تەواوى دەرامەدى ئەو كۆنسێرتانەش گواسترانەوە ناو ڕێكخراوى دونيا شەفا بدە، هەروەها بووە هۆى كۆكردنەوەى میليۆنان دۆلار بۆ يارمەتيدانى خەڵكى هەژار.

568561_191

مايكڵ لە بڕى چاڵاكيیەكانى لە ناو ئەو ڕێكخراوە، دواتر يارمەتى توشبوانى نەخۆشیی ئايدزى دا، نەخۆشييەک كە لەو سەردەمەدا هێشتا هەڕەشەئامێز بوو. ئەو لە مەڕاسيمى دەستپێكى سەرۆكايەتیی كۆمارى بيل كڵينتۆن بە شێوەيەكى ئاشكرا و ڕوون داواى داهاتێكى زياترى كرد بۆ يارمەتى توشبوانى نەخۆشیی ئايدز و خوازيار بوو لێكۆڵينەوەى شێلگیرانە لەو بارەيەوە بكرێت.

هاوبەشی بکە

Michael Jackson, SaleemJamal,