20/04/2024
DidiMn Logo
Top

لۆتێ ڕاینەر کێیە؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

راینەر، پێشەنگی ئەنیمەیشنی نەخشەی جەستەیە و گووگڵ لە ١١٧ ساڵەی یادی لەدایکبوونیدا، یادی دەکاتەوە.

لۆتێ ڕاینەر یەکێکە لە ژنە دەرهێنەرەکانی جیهانی ئەنیمەیشن، کە بە پێشەنگی ستایلێکی دیاریکراوی ئەنیمەیشن دادەنرێت لە جیهاندا، ئەویش بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک وێنەی زۆر  و ڕێکخستنیان، تا بتوانێت لەو ڕێگایەوە چیرۆکێک بگێڕێتەوە.

دەرهێنەری ئەنیمەیتۆری ئەڵمانی چارلۆتێ (لۆتێ) ڕاینەر، ڕابەری ستایلێکی جیاوازی ئەنیمەیشن لەلایەن گووگڵەوە لەمساڵدا ڕێزی لێنراو لە ١١٧ـەمین ساڵەی لەدایکبوونیدا یادی کرایەوە.

Lotte-Reinigerژ

ئەو لە ٢ی حوزەیرانی ١٨٩٩ لە بەرلین لەدایکبووە، هەروەها هەر لە منداڵییەوە سەرسام بووە بە بوکەڵەی چینی و تەنانەت بوکەڵەی تایبەت بە خۆیشی دروست کردووە. ڕاینەر توانیوویەتی وەک ئەنیمەیتۆر فیلمی سەرنجڕاکێش دروست بکات بە بەکارهێنانی کارتۆنی ڕەش، مقەست و خەیاڵی لەڕادەبەدەری خۆی.

Lotte-Reinigerر

پاش دەیەیەک، واڵت دیزنی توانی ئەم ستایلە بناسێنێت و کار بکات بۆ بڵاوکردنەوەی. پڕۆسەکەش بە جۆرێک بوو کە دەبوو بۆ هەر جوڵەیەک کارەکتەرەکان دروستبکرێن و دیمەنێکی جوڵاویان پێدروست بکرێت. تەنانەت پاش سەدەیەک هێشتا ئەم خانمە کاریگەری بەسەر هونەرمەندان و ئەنیمەیتەرانەوە لەدەست نەداوە، لە نێویشیاندا ئۆلیڤیا هوینی دروستکەری گووگڵ دوودڵ.

Lotte-Reinigerه

ڕاینەر لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٨١ کۆچی دوایی کرد.

Lotte-Reinigerا

سەرچاوە: میرەر

هاوبەشی بکە

Animation, LotteReinigner, PshtewanKamal,