23/04/2024
DidiMn Logo
Top

مۆسکۆ یادی ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی دەکاتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– کالڤێرت جۆرناڵ، ئەفیشا

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

بڕیارە لەم مانگەدا مۆسکۆ ڕۆژ و شەوێک بۆ مایاکۆڤسکی دابنێت، بۆ یادکردنەوەی ئەو شاعیر، شانۆنامەنووس و هونەرمەندەی ڕوسیا.

بڕیارە یادکردنەوەکە هاوکات بێت لەگەڵ یادی لەدایکبوونی ئەو نووسەرە لە ١٩ـی ئەم مانگەدا، کە دەکاتە ئەمڕۆ، چالاکییەکانی یادکردنەوەی مایاکۆڤسکی لە ڕۆژدا بریتییە لە سەردانکردنی گۆڕی مایاکۆڤسکی لە گۆڕستانی نۆڤۆدێڤیچی، پاشانیش سەردانکردنی پێشانگەیەکی تایبەت بەو نووسەرە لە مۆزەخانەی جولەکەکان. هەروەها، مۆزەخانەکە بابەتێکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی مایاکۆڤسکی: سەرکەوتن و تراجیدی ڕێک دەخات.

پڕۆگرامەکانی ئێوارە، بە شەوی مایاکۆڤسکی ناونراوە، بابەتێک پێشکەش دەکرێت لە ژێر ناونیشانی “لە ترامدا لەگەڵ مایاکۆڤسکی”، پاشانیش نماییشی فیلمی چاوی شووشەیی هەیە کە لە ساڵی ١٩٢٨ لە لایەن لیلیا براک‌ـەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە بە نیوە دۆکومێنت و نیوە فیکشن دادەنرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئاپارتمانەکەی مایاکۆڤسکی لە شەقامی کراسنایا پرێسنیاـی شاری مۆسکۆ، کە پێشتر خانووی مایاکۆڤسکی و خێزانەکەی بووە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٨ دەکرێتەوە ، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ١٢٥ ساڵەی لەدایکبوونی ئەو نووسەرەدا.

 

هاوبەشی بکە

Mayakovsky, Moscow, PshtewanKamal, Russia,