25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترین ئەلبوومى گۆرانيى شادميهر عەقيلى بڵاو کرايەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – پێگەى فەڕمیی شادميهر عەقيلى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

تاقى بکەرەوە، ناوى نوێترین ئەلبوومى گۆرانيى شادميهر عەقيلى، گۆرانيبێژ و موزيسيانى ناودارى وڵاتى ئێرانە، کە ڕۆژی ١٠/١٢/٢٠١٦، لە سەرانسەرى جيهان بڵاو کرايەوە.

ئەو ئەلبوومە لە هەشت گۆرانى پێک هاتووە، بە ناوەکانى تاقى بکەرەوە، تا هەتايى، تەنياييەکانم، لووتبەرزى، عەقڵ و عیشق، بەردەواميت پێ دەدەم، ڕۆژێکى سارد و دووبارەم مەکەرەوە.

شادميهر عەقيلى و وەحيد پويان ئاوازدانەرى ئەو ئەلبوومەن، ڕێکخستنى گۆرانيیەکان هەر يەک لە شادميهر، سەعيد زەمانى و ميلاد هاشمى ئەنجاميان داوە. ئارەش ميحرابيش گۆرانينووسى گشت بەرهەمەکانى ئەو ئەلبوومەيە. هەروەها شێواز و ژانرى ئەلبوم پۆپ- ڕۆکه.

بە گوتەى عەقيلى، ئەلبوومى تاقى بکەرەوە، چەندين جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و بە چەند فلتەرێکدا تێپەڕيوە، تا گەيشتووەنەتە ئەنجامێکى شياو و بەرهەم هێنراوە.

شادميهر عەقيلى خاوەنى ١٢ ئەلبوومى فەڕمى و ٦ ئەلبوومى نافەڕمييە، ئەو لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەريکا دەژى و ئەلبوومگەلێکى سەرکەوتووى بەرهەم هێناون.

 

هاوبەشی بکە

SaleemJamal, Shadmehr Aghili,