25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نەخشەی مۆزەخانەکان مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ یادی ٤٠٠ ساڵەی مردنی ویلیام شەکسپیر دەکاتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە ئەسۆسیەیتد پرێس

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

مۆزەخانەیەکی نوێ بە یادی ٤٠٠ ساڵەی مردنی نووسەری ئینگلیز ویلیام شەکسپیر لە نەخشەی نۆرمان لە کتێبخانەی گشتیی شاری لەندەن دەکرێتەوە. مەڕاسیمی شەکسپیر لێرەیە و لە هەموو جێیەکە یەکێکە لە چەند گەورەترین ڕێوڕەسم بۆ شەکسپیر.

مۆزەخانەکە کارە ناسراوەکانی نووسەر بە درێژایی نەخشەی مێژوویدا تاقی دەکاتەوە، ئامانجیەتی کە پیشانی بدات چۆن نووسەرەکان، نەخشەدروستکەرەکان و خوێنەرەکان جیهانی دەوروپشتیان چۆن بینیوە لە سەردەمی شەکسپیردا.

14317-1-480-480-ffffff-0

مۆزەخانەکە ٣٠ بڕگەی ڕێکخراوی جوگرافیایی لە خۆ دەگرێت، بەدرێژایی ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیا لە سەردەمە کلاسیکییەکانەوە بە ناو ڕێنسانسدا.

لە گرنگترینیان، نەخشەی قەڵای دانیمارک کە ئیلهامبەخشی ئێلسینۆر بووە لە هاملێت‌دا، ئیلوسترەیشنێکی شاری ڤیرۆنای ئیتاڵیا لە ڕۆمیۆ و جولێت‌دا و نەخشەیەکی شوێنی جنۆکە لە خەونی شەوێکی چلەی هاوین.

 

هاوبەشی بکە

400 Anniersary, SavanAko, Shakespeare, Tube,