28/04/2024
DidiMn Logo
Top

“هونەر پرۆسەیەکی مەعریفیی ستاتیکیی تاکەکەسییە”

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

گۆران محەمەد، یەکێکە لە هونەرمەندە شێوەکارەکانی کوردستان، کە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی ڕانیە، بەشی شێوەکاری تەواو کردووە و تا ئێستا بەشداریی لە چەندین پێشانگەی هاوبەشدا کردووە و دوو پێشانگەی تایبەت بە کارەکانی خۆیشی کردووەتەوە.

گۆران محەمەد سەبارەت بە تابلۆکانی بۆ دیدی من دەدوێت و دەڵێت: “ڕەنگە تابلۆکان لە چەندین ڕووەوە قووڵ و ڕۆشنتر لە خۆمان، کە دەمانەوێت شتێک لە بارەیانەوە بڵێین، بدوێن. بەگشتی من وا هونەر دەبینم کە پرۆسەیەکی مەعریفیی ستاتیکیی تاکەکەسییە، بەتایبەتیش دەربڕینخوازی (تەعبیری) وەک ڕێبازێک، جەختکردنەوەیە لەسەر خود، هەڵچوونە ڕۆحی و دەروونیەکان. زنجیرەی ئەم کارانە نموونەیەکن لەو ڕشتەی کارکردنە.”

دیدی من بەشێک لە تابلۆکانی گۆران محەمەد لێرە دادەنێت.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, GoranMuhamad, Rania, Shewakari,