دیدی من – ژیوار نازەنین، پشتیوان کەمال
هۆگر هیرۆری لە کاتی دەستپێکی هێرشی داعشدا بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی کوردستانی باشوور، بڕیار دەدات بگەڕێتەوە کوردستان و وێنە و ڤیدیۆ لەسەر پەناخوازەکان بۆ وڵاتانی دەرەوە بگوازێتەوە. کاتێک دەگەڕێتەوە کوردستان هاوسەرەکەی دووگیان دەبێت. ئەو لە کاتێکدا دەیەوێت بە هەلیکۆپتەرێک سەردانی پەناخوازەکانی سەر چیای شنگال بکات، منداڵێک دەبینێت کە ئازارێکی زۆر دەچێژێت بۆیە واز لە سەردانەکەی دەهێنێت بۆ چیای شنگال. دواتر ئەم هەلیکۆپتەرە لەسەر چیای شنگال دەکەوێتە خوارەوە. هەر بۆیە هۆگر بیر لەوە دەکاتەوە فیلمێکی دۆکومێنتی دروست بکات بە ناوی ئەو کچەی ژیانی ڕزگارکردم، کە پاشتر لە چەندین فێستیڤاڵی گرنگ پیشان دەدرێت و دواهەمینیان فێستیڤاڵی فیلمی شەنگهای دەبێت. بڕیاریشە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکی ئەمساڵدا لە کوردستان نماییش بکرێت. لێرەدا گفتوگۆیەکی دیدی من و دەرهێنەری ناوبراو دەربارەی ئەم فیلمە دەخوێننەوە:
چۆن بڕیارتدا هاوسه‌ره‌كه‌ت جێ بهێڵیت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆكیومێنتی ژیانی ئاواره‌كان بكه‌یت؟ لەکاتێکدا هاوسەرەکەت دووگیان بوو، واتا ئه‌گەر بڕوات به‌وه هه‌بێت ئاواره‌كان پێویستیان به تۆیه، ئه‌وه خێزانه‌كه‌شت نزیكترین كه‌سی تۆ، پێویستی به تۆ بوو.
كاتێك بڕیارم دا بێمه‌وه كوردستان، من نه‌مده‌زانی كه به‌ڵگه‌فیلمێك دروست ده‌كه‌م، من هاتم، چونكه میدیا ئه‌وروپی و جیهانییه‌كان گه‌لێك بێده‌نگ بوون له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی کە مانگی ٨ی ٢٠١٤، به‌سه‌ر كورده‌كاندا هاتن. من بڕیارمدا خێزانه دووگیانه‌كه‌م به‌ته‌نیا له سوید به‌جێ بهێڵم، هه‌رچه‌نده بڕیارێكی گه‌ڵێك زه‌حمه‌ت بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان چه‌ند هەواڵێکی خێرا دروست بكه‌م تا لە ئه‌وروپا بڵاویان بكه‌مه‌وه؛ ئه‌مه‌ش له پێناو هاوكاریكردنی كوردستان و په‌ناخوازان. له كوردستان وێنه و ڤیدیۆم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕاپۆرت و هه‌واڵیش بۆ ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌كان؛ ئه‌مه كارێكی گه‌لێك گرینگ بوو. دوای ئه‌وه، من ئه‌وكاته بڕیارمدا به‌ڵگه‌فیلمێك دروست بكه‌م. ژنه‌كه‌م زۆر هاوكارم بوو، چونكه بۆ ئه‌ویش، هه‌ر وه‌كو من، كوردستان و هاونیشتیمانیانی ئێمه گه‌لێك پیرۆزن.
بۆ تۆ، وه‌ك خاوه‌ن فیلمه‌كه، چ جیاوازییه‌ك ده‌بینی له نێوان ئه‌م دۆكیومێنتارییه و دۆكیومێنتارییه‌كانی تردا كه سه‌باره‌ت به ئازاری په‌ناخوازان دروست كراون؟ چ شتێك ئه‌م دۆكیومێنتارییه زۆر تایبه‌ت ده‌كات؟
جیاوازیی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك فیلمه‌كه‌ی خۆی به‌پێی بیرۆكه و هزری خۆی دروست ده‌كات، من باواڕم وایه كاری زۆر باش له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژیانی په‌ناخوازان دروستكراوه، ته‌نانه‌ت كاری زۆر باشتر له به‌ڵگه‌فیلمه‌كه‌ی منیش. من ژیان و ماڵی خۆم دانا له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه، چونكه ئه‌وه بۆ من زۆر گرنگ بوو كه چیرۆكی هاونیشتیمانیانم به جیهان بناسێنم.
تۆ، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ت، ڕۆژێ له‌م خاكه‌دا ژیاویت، به هه‌مان زمان قسه‌تكردووه، ته‌نانه‌ت، ڕۆژێك له ڕۆژان خۆشت پانخواز بوویت. ئه‌مانه‌ت چۆن له فیلمه‌كه‌دا پیشان داوه‌تەوە؟
له‌م فیلمه‌دا، باسی ژیانی كورده‌كان ده‌كه‌م؛ له‌وكاته‌وه‌ی كه من له دایكبووم تاوه‌كوو شه‌ڕی كورده‌كان له‌گه‌ڵ داعشدا. ئه‌م فیلمه باسی دوژمنه‌كانی كورد، هه‌ڵه‌بجه، و ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ ده‌كات.
تۆماركردنی دۆكیومێنتارییه‌كه چه‌ندی پێچوو؟
١٦ مانگ خه‌ریكی تۆمار كردنی بووین، به‌ڵام هه‌ر له كاتی تۆماركردندا، كاری موزیك و مۆنتاژی فیلمه‌كه‌مان ده‌كرد.
ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە ئەم دۆکومێنتەرییە پلان بۆ دانەنراو بووە، واتە تۆ تەنھا وێنەت گرتووە لە سەرەتادا و چیرۆکەکە ھاتووە بە پیرتەوە. پێتوایە دۆکومێنتکردن ھەلە و بۆت دەڕەخسێت؟ یاخود چ شتێک وا دەکات یەکێک چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی دەست بکەوێت بۆ دۆکومێنتاریەکەی؟ بۆ نموونە، ئەگەر سوار ھەلیکۆپتەرەکە بووبایت ئەوا رەنگە ئەم دۆکومێنتارییە بەرھەم نەھاتبایە؛ ئەو کچەت نەدەناسی!
دروست كردنی فیلمی دۆكیومه‌نتاری به زۆر رێگا دروست دەکرێت. من ٦٣ سه‌عات فیلمی تۆماركراوم هه‌بوو، ده‌متوانی چیرۆكی فیلمه‌كه به چه‌ندین جۆر دابڕێژمه‌وه، به‌ڵام من ئه‌م چیرۆكه‌یانم هه‌ڵبژارد.
تۆ لە گەڕانتدا بە دوای ئەو کچەدا کە ژیانت رزگار دەکات، دەیدۆزیتەوە؟ ئایا ئەم گەڕانە بیانووە بۆ ئەوەی ژیانی قوربانیانی تر بگێڕیتەوە یاخود بە تەواوی دەتەوێت بە دوای ئەو کچەدا بگەڕێیت؟ ئایا ئەو گەڕانە بەدوای ئەو کچەدا هۆی ئەوەیە کە ژیانتی رزگارکرد؟ واتە لەبەر ئەو نییە بەدوایدا دەگەڕێیت بەڵکو لەبەر ئەوەیە تۆی رزگارکردووە، یان چۆنە؟
من جاری دووه‌م له‌به‌ر دوو هۆکار گه‌ڕامه‌وه كوردستان، یه‌كه‌م: بۆ گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییه بوو كه له ڕێگه‌ی فیلمه‌كانه‌وه به‌ده‌ستم هێنابوو. دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه یازده ساڵه (سوعاد) ببینمه‌وه، ئه‌و بۆ من زۆر گرنگ بوو، چونكه ژیانی منی ڕزگار كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و زۆر نه‌ساغ بوو، كاتێ شه‌ش مانگ پێشووتر له‌سه‌ر سنووری باشور و ڕۆژئاوای كوردستان بینیم.
تۆ بەھۆی ئەم فیلمەوە لە چەندین فێستیڤاڵدا بەشداریت کردووە. بە کورتی باسی ئەو فێستیڤاڵ و خەڵاتانەمان بۆ بکەیت. دواھەمینیان فێستیڤاڵی شەنگەھای بوو کە ئەمە فێستیڤاڵێکی گرنگە. چۆن توانیووتە فلمەکەت بگەیەنیتە ئەو فێستیڤاڵانە. خۆت ھاوکاربوویت یاخود یەکێک ھەیە ھاوکاریت دەکات؟
فیلمه‌كه له كۆتایی مانگی یه‌كی ٢٠١٦ ته‌واو بوو، هه‌تاوه‌كوو ئێستا له شه‌ش فێستیڤاڵ پیشان دراوه و جگه له‌و فێستیڤاڵانه‌ش، به‌شێوه‌ی تایبه‌تی له سینه‌ماكان نماییش كراوه. بۆ یه‌كه‌مین جار له فێستیڤاڵی گۆتبۆرگ-ی وڵاتی سوید پیشان درا؛ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵه‌كه‌ی برده‌وه. دواتر له فێستیڤاڵی نیوپۆرت له ئه‌مه‌ریكا، به‌لجیكا(خه‌ڵاتی تایبه‌ت)، سیتڵ له ئه‌مه‌ریكا، كۆركاو له وڵاتی پۆڵه‌ندا و دواتر له فێستیڤاڵی فیلمی شانگهای. فێستیڤاڵی فیلمی شانگهای به یه‌كێك له مه‌زنترین فێستیڤاڵه‌كانی ئاسیا داده‌ندرێت، فێستیڤاڵێكی گه‌لێك گرنگ. ئێمه له‌وێ له لیستی كۆتایی و له‌گه‌ڵ چوار فیلمی دیكه بۆ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه كاندیدكرابووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه فیلمه‌كه‌ی ئێمه خه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌برده‌وه.
به‌ڵێ، من خۆم فیلمه‌كه‌ی خۆم بۆ فێستیڤاڵه‌كه ناردبوو، هیچ كه‌سێك هاوكار نه‌بووه له‌وه‌ی كه فیلمه‌كه له فێستیڤاڵه‌كه پیشان بدرێت.
ئەگەر چی خەڵاتەکەت بەدەست نەھێنا.. ئەی ھیچ کۆمپانیایەک داوای رێکەوتنیان نەکرد بۆ کڕینەوەی فیلمەکە؟
هه‌ر ئه‌و كاته ڕێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجیدا كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه له ته‌له‌فزیۆنه جیهانییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ دا ده‌ست پێده‌كات. هه‌روه‌ها، به‌م نزیكانه، ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای چینیی و ژاپۆنیی ده‌كه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه له وڵاتانی ئاسیادا.
کاردانەوەی بینەرانی فێستیڤاڵەکە، دوای بینینی فیلمەکەچۆن بوو؟
هه‌تاكوو ئێستا فیلمه‌كه له زۆر شوێن و فێستیڤاڵان پیشان دراوه، بینه‌ران به دڵێكی نه‌رم و هه‌ستێكی پڕ باش باسی فیلمه‌كەیان كردووه؛ ئه‌مه جێگای دڵخۆشیی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه چیرۆكه‌كانی میلەته‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌م فیلمه‌وه، زیاتر ده‌نگ ده‌داته‌وه كاتێ له دواڕۆژدا پیشاندرا.
ئایا بەنیاز نیت فیلمەکە لە کوردیستانیش پیشان بده‌یت؟
به‌ڵێ. ئه‌وه بۆ من گه‌لێك گرنگه كه ئه‌و فیلمه له كوردستان پیشان بده‌م. باوه‌ڕم وایه، بۆ یه‌كه‌م جار له فیستێڤاڵی فیلمی دهۆك له كورستان پیشان ده‌درێت و دواتریش له ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی.
پڕۆژەی داھاتووت چی دەبێ؟
پڕۆژه‌كانی داهاتوو زۆرن، به‌ڵام ئه‌م فیلمه كاتێكی زۆرم لێ ده‌بات، هه‌ربۆیه كاتم كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆژه‌ی تازه بكه‌م.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.