23/04/2024
DidiMn Logo
Top

هیچ، ڕۆژنامەیەک بۆ کلتوور

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدوڵڵا

لەدوای دروستبوونی قەیرانی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاوە لە پاشکۆ، ڕۆژنامە و گۆڤارە کلتورییەکان داخران یاخود چالاکییەکانیان کەمکرانەوە. لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی کلتووریی (هیچ) کە لەلایەن شۆڕش غەفوری و دلاوەر ڕەحیمییەوە بەڕێوەدەبرێت، ژمارە (سفر)ی بڵاوکرایەوە، بڕیاریشە ئەم ڕۆژنامەیە هەموو مانگێک ژمارەیەکی لێ بڵاوبکرێتەوە.

دەربارەی ناوەڕۆکی ڕۆژنامەی کلتووریی (هیچ) شۆڕش غەفوری بە دیدی منی ڕاگەیاند: “ڕۆژنامەکەمان خەمێکی کلتوورییە لەم وڵاتەدا، کارکردنە لەنێو کایەی کلتوورسازی، هەروەها کارکردنە لەسەر بەشێک لە فەرهەنگسازی لەم وڵاتەدا و بەدوور لە کاری سیاسی بڵاودەبێتەوە.”

13238983_1467514659932732_6136380256691370869_n

گوتیشی: “بەشێکی گەورەی ئەم پرۆژەیە لەخزمەتی کلتووری کوردیدا دەبێت، بۆیە ڕۆژنامەی (هیچ) دەبێتە پردێک لەنێوان خودی نووسەراندا نەک بەتەنیا نووسەران و خوێنەراندا.”

ڕوونیشیکردەوە: “وەک چۆن ڕۆژنامەکەمان خەمێکی گەورەی کلتووریی هەڵگرتووە، ئێمەش وەکو بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەکەمان خەمی لایەنی مادییەکەیشیمان خستووەتە سەر شانی خۆمان، هیچ لایەنێک هاوکاریی ماددی ڕۆژنامەکەی نەکردووە، بەڵکو خودی نووسەرانن کە هاوکاری ڕۆژنامەکەن، بۆیە ئەگەر هەر لایەنێکیش بیەوێت هاوکاریی ڕۆژنامەکە بکات، ئێمە سوپاسی دەکەین.”

_V7A3132

یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کلتووریی (هیچ) لە بەرواری ١/٦/٢٠١٦ بە دیزایینێکی جیاواز و کۆمەڵێک بابەتی کلتوورییەوە بڵاوکرایەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Dlawar Rahimi, Hich, ShorshGhafuri,