26/04/2024
DidiMn Logo
Top

پۆستەری حەفتاوسێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لابیانالێ
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

وێنەی خولەکی چاوەڕوانیکردن و بانگهێشتکردن بۆ تەماشاکردنی نماییشی فیلمەکان تێمای سەرەکیی پۆستەری حەفتاوسێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسە. ئەم پۆستەرە لە لایەن سیمۆن ماسییەوە بۆ پێنجەمین ساڵی لەسەر یەک کێشراوە.

لە بەشی پێشەوەی وێنەکەدا، لاوێکی کوڕی نەناسراو دەبینرێت، کە دەکرێت هەر کەسێکی هەبێت ببێت، بەشی سەرەوەی پۆستەرەکەی گرتووە و کە وەک پەردە دەردەکەوێت تاوەکو بیهێنێتە خوارەوە و ئەو فیلمەی هەیە نماییش بکرێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بینەران چەند بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی نماییشی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.

حەفتاوسێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس لە لایەن ئەلبێرتۆ باربێراوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و بیاناڵێ کاری ڕێکخستنی بۆ ئەنجام داوە و پاولۆ باراتا سەرۆکیەتی. ئەم فێستیڤاڵە لە ٣١ـی مانگی ئاب دەستی بە چالاکییەکانی کردووە و ١٠ـی مانگی ئەیلوول کۆتایی بە چالاکییەکانی دەهێنێت.

هاوبەشی بکە

poster, PshtewanKamal, Venice Film Festival,