19/04/2024
DidiMn Logo
Top

پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک شێوەکاری کورد دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

بڕیارە گەلەری (٧ ڕەنگە) بە هاوکاریی یەکێتی ژنانی کوردستان لە بەرواری ٢١ /  ٦ / ٢٠١٦ لە ڕەند گەلەریی شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکار بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شیوەکاری باشووری کوردستان بکاتەوە.

دەربارەی گەلەریی (٧ ڕەنگە) بەختیار سەعید سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە دیدی منی ڕاگەیاند: “پرۆژەی (٧ ڕەنگە) بە مەبەستی بە کلتوورکردنی تابۆ دامەزراوە، بۆ ئەوەی تابلۆ شێوەکارانی کورد جێگەی تابلۆی چینی، ئێرانی، تورکی و عەرەبی بگرێتەوە، لەناو ماڵ و دەزگا و ئۆفیس و ئاپارتمان و هۆتێل و هەموو شوێنەکانی تر.”

11

دەربارەی یەکەمین چالکیی ئەم پرۆژەیە ناوبراو گوتی: “لە ئێستادا بە دوو جۆر ٧ ڕەنگە، پێشانگایەک دەکاتەوە، یەکێکیان تابلۆی ئۆرجیناڵی شێوەکارانی کوردە، ئەوەی تر تابلۆکان بەشێوەیەکی کۆپی، بەنرخێکی کەمتر، تاکو هەموو هاوڵاتیان ئەو حەزەیان بێتە دی بۆ بەخاوەنبوونی تابلۆیەک لە ماڵەکەیدا.”

گوتیشی: “شێوەکارە بەشداربووەکان لەسەر ئاستی باشووری کوردستانە لەم قۆناغەدا، لە قۆناغی دووەم شێوەکارانی ڕۆژئاوا دێنە ناو پرۆژەکەوە و بەشداری دەکەن.”

هاوبەشی بکە

7Ranga, ArasAbdulla, Gallery,