03/05/2024
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی سالنجەر: نامەکانی نێوان جەی دی سالنجەر و دۆناڵد هارتۆگ

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

Salinger, seen here at right with his friend Donald Hartog in 1989, was sorry he ever wrote Catcher, says Salinger co-author Shane Salerno.

 

دیدی من– یو ئی ئەی

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

جەی دی سالنجەر لەگەڵ دۆناڵد هارتۆگ لە ماوەى ساڵانى 1919 بۆ 2007دا ژیاوە، ئەم دوو کەسایەتییە لە ڤیەننا چاویان بە یەکتر دەکەوێت لە ساڵى 1937دا. هەردووکیان تەمەنیان هەژدە ساڵ بووە کاتێک لە لایەن باوکیانەوە بۆ فێربوونى زمانى ئەڵمانى بەرەو ڤیەننا نێردراون.

لە ساڵی 1938دا جێرى، کە هاوڕێکانى سالنجەر بەو ناوەوە بانگیان کردووە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا تا لە خوێندنەکەى بەردەوام بێت. پاش ئەوە ساڵانى جەنگ دێتە پێشەوە و هەردووکیان بەشدارییان لە گەلێک چالاکیدا کردووە لەو ساڵانەدا. چەند ساڵێک نامە بۆ یەکتر دەنێرن، بەڵام ئەو نامانەى سەرەتا بۆ یەکتریان ناردووە هیچیان نەدۆزراونەتەوە.

ساڵى 1986 دەبێت، کاتێک دۆناڵد بڕیار دەدات پەیوەندى بە جێرییەوە بکات و پەیوەندییەکەیان نوێ بکاتەوە. نامەکانى ئەم ساڵانە 1986 تا 2002 کۆ کراونەتەوە و پارێزراون.

کۆکراوەکە پەنجا نامە و چوار وێنە لەخۆ دەگرێت، کە لە لایەن جێرییەوە بۆ دۆن نێردراون. هەروەها نامەیەکى تریش، کە لە لایەن باوکى سالنجەرەوە بۆ دۆن نێردراوە لە ساڵى 1943دا.

ئەم دوو هاوڕێیە لە ئینگلتەرا و لە یادى حەفتاساڵەیاندا یەکترى دەبیننەوە، یەکەم بینینەوەیان پاش ئەوەى لە ساڵی 193ەوە یەکترییان نەبینیوە، هەروەها یەکتربینینى دواییان لە ئەمەریکا دەبێت لە ساڵى 1994دا.

نامەکان پەیوەندییەکى گەرم و پڕ لە خۆشەویستى ئەم دوو هاوڕێیە پیشان دەدات، وە ئەم هاوڕێیەتیە لە نێوان خێزان و بنەماڵەکانیشیاندا ڕەنگى داوەتەوە.

سالنجەر چێژى لە تەنیاییەکەى وەرگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حەزێکى زۆرى بە گەشتکردن کردووە. نامەکان باسى ژیانى هاڕمۆنییەتى و ماڵى لادێکانى نیو هامپشایەرى کردووە، هەروەها بایەخپێدانى باوک و باپیرى، کە هەمیشە هەوڵیان لەگەڵ داوە تا بەردەوام بێت لە نووسین لەگەڵ ئەوەى بە باشیشیان زانیوە نووسینەکان بڵاو نەکرێنەوە.

ناوەڕۆکی نامەکان

 

نامەى سۆڵ سالنجەر، باوکى جێرى، بۆ دۆن، 29\7\1943

سۆڵ لە نیو یۆرکەوە نامەیەکى بۆ دۆن نووسیوە، کە لە ڕۆیاڵ ڕیفڵ کۆرپس بووە. سۆڵ دووپات لە هاوڕێتییەکەى دۆن دەکاتەوە لەگەڵ سالنجەر. ڕێزى خۆى بۆ خێزانەکەى دۆن دەنێرێ، پێشى دەڵێت کە لیۆ سافیر سەردانى کردوون. ئەگەر دۆن چوو بۆ تەل ئەبیب، پێى ڕادەگەیەنێت کە سەردانى خێزانەکەى لیۆ بکات.

نامەى سالنجەر بۆ دۆن، 22\10\1986

جەى دى سالنجەر باسى سەردانکردنەوەى خۆى دەکات بۆ ڤیەننا و ئەندامەکانى خێزانى سافیر بەبیر خۆیاندا دەهێنێتەوە. دیسان لە بارودۆخى خێزانەکەى دۆن دەپرسێت و دڵخۆشە بە دروستبوونى پەیوەندى لەگەڵیدا دووبارە.

نامەى سالنجەر بۆ دۆن، 9\11\1986

لێرەدا سالنجەر باسى خێزانى سافیر دەکات و ئاگەدارى دەکاتەوە لە گوزەرانى خێزانەکەى خۆى بۆ دۆنى هاوڕێى. سالنجەر پیرۆزبایى خۆى بۆ هاوسەرگیرىی دووەمى دۆن دەردەبڕێت، پاش ئەوەى خێزانى یەکەمى گیانی لەدەست داوە.

نامەى سالنجەر بۆ دۆن، 20\12\1986

سالنجەر یەکێک لە فۆتۆ کۆنەکانى خۆیان بۆ دۆن دەنێرێتەوە، کە کاتى خۆى لە ڤیەننا گرتوویانە و دۆن پێشتر بۆى ناردووە، لێرەدا بە وردى یادى ئەو ڕۆژانە دەکاتەوە.

نامەى سالنجەر بۆ دۆن، 26\5\1987

لێرەدا سالنجەر باسى بەرەوپێشچوونى کێشەکان دەکات، بەشدارىکردنى هاوسەرەکەى دۆن لە کۆرسى سیمفۆنیا و هەروەها هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

فۆتۆیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 28\7\1987

سالنجەر نەیتوانیوە ڕێکی بخات، کە لە ئەمەریکا دوور بکەوێتەوە بۆ گەشتێک بەرەو وڵاتانى ئەورووپا.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 7\12\1987

سالنجەر حەز دەکات چاوى بە دۆن بکەوێت. لەگەڵ ئەوەى باسى ئەو کێشانەى کردووە کە بۆى هاتووەتە پێش.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 10\4\1988

باسى پلانێک دەکات بۆ بینینى دۆن لە لەندەن بە بۆنەى یادى حەفتاساڵەى لەدایکبوونیانەوە. سالنجەر باسى خانووەکەى و شارۆچکەکانى دەوروپشتى ئەکات، هەروەها نزیکترین شارۆچکە لێیەوە و تا دوایی.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 3\12\1988

باسى چاوپێکەوتنە چاوەڕوانکراوەکەیان، هەڵبژاردنى ئەمەریکا و شانۆى لەندەن دەکات.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 9\2\1989

دیسانەوە باسى یەکتربینینە چاوەڕوانکراوەکەیان، یادى حەفتاساڵەى لەدایکبوونیان و هاوسەرگیرییە نوێیەکەى خۆى لەگەڵ کۆڵین دەکات.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 9\3\1989

سالنجەر لەبارەى فۆتۆیەکەوە قسە دەکات کە پێشتر بۆ دۆن و دیلیسى، خێزانى پێشووى دۆنە، ناردووە.هەروەها باسى یەکەم یەکتربینینیان لە ساڵى 1937دا. پلانەکانى گەشتکردن بۆ ئینگلتەرا قسەى لەبارەوە کراوە لەگەڵ شانۆى لەندەن و پاشان گەر سالنجەر بچێتە ئینگلتەرا حەز دەکات چى بکات.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 26\3\1989

لەبارەى هۆتێلەکانى لەندەنەوە قسەیان کردووە، لەگەڵ جل بۆ سەفەر، شانۆى لەندەن و چالاکییەکانى ناو لەندەن.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 8\4\1989

سالنجەر لێرەدا باس لە چوونەدەرەوەى خۆیان دەکات بۆ ژەمى ئێوارە لە ڕێستۆرانتێکى نزیکیانەوە. سوپاسى دۆن دەکات بۆ گرتنى شوێنێک لە شانۆى لەندەن، هەروەها پلانى گەشتەکەشى. سالنجەر دیسانەوە ڕۆژانى ڤیەننا دەهێنێتەوە یادى و باسى ئەوە دەکات کاتى خۆى باوکى دۆن شەوێک ئەوانى بردووەتە دەرەوە بۆ نانێکى ئێوارە.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 26\4\1989

سالنجەر لەبارەى یەکتربینینەکەیانەوە دەنووسێت، هەروەها ماناى هاوڕێیەتىی ئەوان. هەواڵی ماڵومناڵەکەى دۆن دەپرسێت.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن و دیلیس، 29\6\1989

سالنجەر باس لە گەورەبوونى باخى سەوزەکەى بۆ دەکات، هەروەها گۆرانییەکەى دیلیس، باس لە سەردانەکەى دیلیس و دۆن دەکات بۆ سەفۆڵک و تێنسى ویمبڵدۆن، هیواى ژیانێکى بەختەوەریشیان بۆ دەخوازێت. بیر لە ڕابردوو دەکاتەوە ساڵەکانى ڤیەننایان ئەو کاتەى دۆنى بۆ یەکەم جار بینیوە لە ئێسلاوڤێرین.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 29\7\1989

دیسانەوە باس لە دیلیس و کۆشکى ئۆپێراکەى تویکنهام دەکات، تێنسى ویمبڵدۆن، هەروەها باخچەکەى کۆلین و ئەو نەخۆشییەى تووشى بەرهەمەکانى بووە.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 11\10\1989

سالنجەر باس لە دارى ئاگرەکان دەکات لەگەڵ بەرهەمى تەماتەى باخەکەیدا، تێڕوانینى بۆ گەشتەکەى،هەروەها کارکردنى کوڕەکەى لە نواندندا. ڕێستۆرانتێکى هیندى لە لەندەن، نەخۆشیى ئایدز و تێنسى ویمبڵدۆن و گرووپى دانسى ڕووسى و هەروەها زنجیرەکانى تەلەفزیۆنى بى بى سى.

نامەیەک لە سالنجەرەوە بۆ دۆن، 10\2\1990

سالنجەر باس لە گەشتەکەى کۆلین دەکات بۆ فلۆریدا بۆ بینینى خێزانەکەى،کەشوهەواى زستان، سیاسەتى دەوڵەتانى بەڵکان، پەیوەندیی ڕووسیا و ئەمەریکا. ستوونێکى گابرێڵ تێرگیتیشى بۆ دەنێرێت تا بیخوێنێتەوە.

  سەرپەرشتیاری پەڕاو: ساڤان ئاکۆ

هاوبەشی بکە

J.D.Salinger, PshtewanKamal, Salinger,