28/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەیوەندیی خەم و نائومێدی بە داهێنانەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– برەین پیکین

ماریا پۆپۆڤا

لە ئینگلیزیەوە: زانا عوسمان

لۆو ئەندریا سالۆمێ، یەکەم خانمە شیکەرەوەی دەروونی، ساڵی ١٩١٤ لە نامەیەکدا بۆ ریکڵی توشبوو بە خەمۆکی دەنوسێت: “بەشێکی بەرچاوی بەرهەمە جوان و قووڵەکان لە نائومێدییە جۆربەجۆرەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە، هونەری مەزن لە ترس و تەنیایی و کۆسپ و ناجێگیریی زۆردا لەدایک دەبێت. هەروەا هەمیشەش هاوسەنگییان پێ دەبەخشێت.” نەوەیەک پاشتر ئاناس نین لەوەی کۆڵیوەتەوە کە بۆچی توندیی هەست و سۆز لە داهێناندا پێویستە.

ئەم توانای دەرکێشانی مانایە لە پشێوییەکانی ناخمانەوە و گۆڕینی تاریکی بۆ ڕووناکی، ڕەنگە بە یەکێک لە ئەدگارەکانی ڕۆحێکی داهێنەر دابنرێت. هیچ کەسیس هێندەی نووسەر و دیپلۆماتکاری بەڕیتانی هەمفری تریڤێلیان وێنەی ئەمەی بە جوانی نەکێشاوە، لە پێشەکییەکەیدا بۆ چاپی ١٩٤٩ی ئۆتۆبایۆگرافیەکەی گۆتە، ڕاستی و خەیاڵ لە ژیانمدا.

بە ڕوانین لە ژیانە درێژ و بەرچاوەکەی گۆتە، کە بەردەوام لە خۆنوێکردنەوەدا بووە و کاریگەرییشی بەسەر نەوەکانی پاش خۆیەوە جێ هێشتوە، تریڤێلیان لەو دوو تایبەتمەندیە گرنگە دەدوێت کە دەبێت هونەرمەند خاوەنیان بێت بۆ درێژەدان بە ژیانێکی چالاکی داهێنەرانە. ئەوانیش: بیرۆکەی ئیکۆین ریلکە کە کەسی داهێنەر پێویستە ”لە پرسیارەکاندا بژی” و بڕوای جۆرجیا ئۆکێفییە بەوەی کە هونەر کێشەی “کەشفکردنی نەزانراوەکانی خۆتە و جێهێشتنی ئەو نەزانراوەیە لە دوای خۆتەوە”. تریفێلیان دەنووسێت: بۆ ئەوەی هونەرمەندێکی مەزن تا کۆتایی ژیانی بە داهێنەر بمێنێتەوە، ئەوا ئەم دوو تایبەتمەندیە زۆر پێویستن. یان بە واتایەک یتر دەبێت هەردەم ئاگاییەکی نائاسایی ورد و تیژ لە خۆیدا ڕابگرێت، هەرگیز نابێت لە خۆی قایل بێت، نابێت لە ژیان ڕازی بێت، پێویستە هەمیشە بە شوێن ئەستەمەوە بێت، گەر چنگیشی نەکەوت، دەبێت نائومێد بێت. ئازار و ئەرکی نادیاری دەبێت شەو و ڕۆژ هاوەڵی بێت.”

بە سەرنجدان لە سووربوونی ڤیرجینیا وۆڵف لەسەر پێویستیی ئەو توانا ڕاچڵەکێنەرە بۆ بوونە هونەرمەند و بیرۆکەی مارسا گراهام دەربارەی بەچەقکردنی ئەم ”ناقاییلییە باڵایە” لە ژیانی داهێنەرانەدا، تریڤێلیان بەردەوام دەبێت: هونەرمەند دەبێت بهەژێت بەو ڕاستیە ڕوونانەی کە دەبنە هۆی نائاسودەیی. ئەم نیگەرانییە باڵایە، ئەم ناسەقامگیریە، ئەم دۆخی هەبوونی پاڵەبەستۆ ناخەکییە سەرچاوەی وزەی هونەرییە. زۆرێک لە شاعیرە ئاساییەکان تەنیا لە گەنجیدا لەم دۆخەدان، تەنانەت هەندێک لە شاعیرە مەرنەکانیش لە ناوەڕاستی تەمەنیاندا ئەم هەستە لەدەست دەدەن. وێدوۆرس کە بوێریی نائومێدبوونی لەدەست دا، لەگەڵیشیدا توانا شیعریەکەیشی لەدەست دا. بەڵام زۆرجار ئەم تەنگژە پڕجووڵەیە هێند بەهێزە، کە مرۆڤ پێش گەشتن بە کامڵی تێکدەشکێنێت.”  

 

 

هاوبەشی بکە

Brain Picking, Salome, Zana Osman,