23/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی لە ١٠ گوتەدا دەربارەی ژیان و ئەوین و خۆی دەدوێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– ئاڕ بی تی ئێچ

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

:بەرواری ١٩\٧، یادی لەدایکبوونی نووسەر و شاعیری ڕوسی، ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی‌ـیە، ئێمە ١٠ باشترین گوتەکانی مایاکۆڤسکی‌ـمان لە شیعرەکانییەوە بۆ هەڵبژاردوون

1

ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی، ١٩٢٥

 

“مووی سپی ڕۆحم داناپۆشێت، پیریی بە ڕۆحم ئاشنا نابێت! بە هێزی دەنگم جیهان دەلەرزێنم، وەک قۆزێک پیاسە دەکەم، بیست و دوو ساڵ.” هەوری پانتۆڵ پۆش

2

مایاکۆڤسکی تەمەن ١٧ ساڵ، ١٩١٠

 

“گوێ بگرە! گەر ئەستێرەکان بدرەوشێنەوە.،واتە کەسێک هەیە پێویستیی پێیەتی، مانای وایە یەکێک دەیەوێت ئەستێرەکان بدرەوشێنەوە.” گوێ بگرە

3

ئەلێکساندەر ڕۆدچێنکۆ، ڤیکتۆر شکلۆڤسکی و ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی، ١٩٢٦

 

“بە نزیکەیی لە تەواوی گۆی زەویدابووم-  ژیان باشە، باشیشە بژیت و لەم جێگە پڕ لە ململانێ پیسەی ئێمەدا ژیان باشترینە.”زۆر باش

4

مایاکۆڤسکی لە گەشتێکدا، ١٩٢٣، دورگەی نۆردێرنێی، ئەڵمانیا

 

“گەر ئارەزووت بێت، دەبێت بێ سەرزەنشتانە گەورە ببم و ئارەزوو بکەم وەک پیاو نا، بەڵکو وەک هەورێکی پانتۆڵ پۆش.” هەوری پانتۆڵ پۆش

5

مایاکۆڤسکی و سکۆتی، ١٩٢٤

 

“ئەم شتە بچووکە، بۆ من زۆر ئەزیزە، لە پانتۆڵە شل و شێواوەکەم خۆم ڕزگار دەکەم، بیخوێنەرەوە و چاوم تێببڕە: ڕێکەوت وا بوو کە من هاووڵاتییەکی یەکێتیی سۆڤیەت بم.”

شیعری ناسنامەی سۆڤیەت

ALEXANDER RODCHENKO, Poet Vladimir Mayakovsky in Redaktion / in editorial office, Moscow 1927

مایاکۆڤسکی لە ئۆفیسی سەرنووسەر، ١٩٢٧

 

“حەزم دەکرد لە پاریس بژیامایە و بمردمایە، گەر شوێنێکی وەک مۆسکۆ بوونی نەبوایە.” ماڵئاوایی

7

مایاکۆڤسکی جگەرە دەکێشێت، ١٩٢٤

 

“نە خۆم هەڵدەدەمە خوارەوە نە خۆم ژەهر خوارد دەکەم، فیشەکیش نانێم بە خۆمەوە، هیچ چەقۆیەک لە من ناچەقێت جگە لە نیگاکانت.” بۆ لیلیچکا

8
مایاکۆڤسکی
و ئەوینی ژیانی، لیلیا بریک، لە یاڵتا، کریمیا، ١٩٢٦

 

“کەشتیی ئەوین لە سەر بەردی ژیان دامەزرێنرا. ئێمە وازهێنەرین: گەمژەین بەوەی لیستێکی هاوبەشی خەم و پەژارە و ئازارمان بۆ نانووسرێت.”

9

ئەم شیعرە ناونیشانی نییە و لە پاش مردنی مایاکۆڤسکی دۆزراوەتەوە، ١٩٣٠

 

“دەمەوێت هاووڵاتییەکان تێم بگەن، بەڵام گەر شکستم هێنا لەوەی خەڵکی تێبگەیەنم – پاشان چی؟ پێویستە خاکی خۆم بۆ جێگەیەکی تر جێ بهێڵم، وەک لێزمەی بارانی لێژ.”

Mayakovsky_and_Fedor_Tarasov-2

مایاکۆڤسکی لە ٢٠ـهەمین ساڵی کارکردنیدا، ١٩٣٠

 

“تۆ! ئەی ئاسمان! بەبێ شەپقەکەت! من وا دێم! بێ هیچ دەنگێک. گەردوون خەوتووە، مەچەکێکی گەورە لە لە گوێی چرچی ئەستێرە ئاڵاوە.” هەوری پانتۆڵ پۆش

12

هاوبەشی بکە

Life, Love, Mayakovsky, PshtewanKamal,