11/05/2024
DidiMn Logo
Top

کارێکی بانکسی دەبێتە ڕاستی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بی بی سی
لە ئینگلیزییەوە: ڕێژنە سەردار

وای دابنێ ئاژاوەگێڕییەک لە ئارادایە و خەڵکی دەمامکداری ئاژاوەگێڕیش لەبری خشت و بوتڵی شوشەی تەقینەوە، گوڵبارانی یەکتر دەکەن. بەرەیەکی جەنگ بهێنە بەر چاوی خۆت، کە سەربازە چەکدارەکانی،  کچۆڵەی ئاڵاوواڵا، دەستگیریان کردبن و دەستیان بەسەر چەکەکانیشدا گرتبێت. بە مانایەکی دیکە، وای دابنێ چیدی وێنە زیانبەخشەکانی سەر دیوارەکانی شەقام کە بانکسی نیگارکێشی شەقام دەیانکێشێت، نابنە مایەی گاڵتەجاڕیی کۆمەڵایەتیی لەڕادەبەدەر، بەڵکو تەنها وێنەن و بەدیوارەکانەوە بەجێ ماون.

هەر کەسێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەکار هێنابێت لە پشووی هەفتەدا، ئەو گۆڕانکارییەی تێدا بەدی دەکات؛ فۆتۆی دوو ئەفسەری پۆلیس گیراوە، کە بە جۆشەوە باوەش بە یەکدیدا دەکەن لە بۆنەی نماییشی شانازیدا لە لەندەن ڕۆژی شەممە.

p0400cq5

لە ڕاستیدا کاریگەریی ئەو فۆتۆ و ڤیدۆیانەی لەو بۆنەیەدا گیراون، کە وەک  ڤایرۆس بە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر و فەیسبووکدا بڵاو ببووەوە، لە وێنەکانی بانکسیی نیگارکێش زیاتر بوون، کە وێنەی دوو پۆلیسی کێشابوو، سۆزدارانە باوەشیان بەیەکداکردبوو، لای خۆیان بە ماچی مسەکان ناوبانگی دەرکردبوو و لە سەر دیوارێکی برینگتۆن لە ساڵی 200٤ ستێنسڵی کردبوو، دواجاریش وێنەکە لە ساڵی 2014 لە مەزادێکدا بە نرخی 345,000 پاوەند، کە دەکاتە 463،300 دۆلار فرۆشرا.

ئەو وێنەیەی کە بانکسی لە سەر دیوارەکە کێشاویەتی، بە جۆرێکی نموونەیی ئاماژەیەکی شاراوەی تێدایە، کە وا دادەنرێت هەستێکی شۆک دروست بکات لای ڕێبواران، وەک ئەوەی بڵێت ئەم جۆرە ڕەفتارە ئەویندارانەیە هێندەی گوڵبارانکردنی ئاژاوەگێڕانی دەمامکدار نامۆیە. ڤیدۆکەیش دەربارەی داخوازیی هاوسەرگیریی پۆلیسێکەوەیە لە پۆلیسێکی تر، لە بەر چاوی هەزاران تەماشاکاری نماییشەکە، لەگەڵ کلیپی ئەو ماچە ئەویندارانەیەی کە بە خۆشیی داواکاریەکەوە کردویانە. ڤیدۆکە زیاد لە 14 میلیۆن جار تەماشا کراوە.

دیمەنەکانیش وەک ڤایرۆس بڵاو بوونەوە و لەو هەواڵانەوە کە چیرۆکی ڕەشەکوژیی دەمارگیرانە دژ بە کەمینەکان تاو دەدەن، گۆڕا بۆ یانەی شەوانەی هاوڕەگەزەکان لە ئۆرلاندۆ و فلۆریدا دوو هەفتە لەمەوبەر، بۆ ئەوەی تاوانی کینە مەحکوم بکات کە  دژ بە بیانییەکان دەکرێت لە شانشینی یەکگرتوودا، لە پاش ئەو ریفراندۆمەی کە بۆ جیابوونەوە لە ئەوروپا ئەنجام درا.

p0400cts

لە نێو هەموو ئەو پشێویە کۆمەڵایەتییەشدا، بیروڕای کۆمەڵگە لە بارەی پۆلیسەوە، کە بە هێزێکی بەرپرسی دادەنێت لە پاراستنی ڕێکخستندا، خۆی بۆ خۆی بەردەوام لە گۆڕاندایە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش. هەرچەندە ئەو وێنە باوەی پۆلیس کە پیاوێکی لەڕادەبەدەر جەستە بەهێز و پیاوانە دەردەکەوێت  لە کلتوری پۆلیسدا، کە لەمێژەوە بووە بە بەرەنگارییەک بۆ هەمووکەسێک، هەر لە پیاوێکی گوندنشینەوە هەتا جۆرج مایکڵ، ئێستا وێنەی پۆلیسێک کە وەک  وێنۆچکەی هاوڕەگەزبازنیشان دەدرێت، بووەتە وێنەی جلوبەرگێکی فەنتازیای کۆن، کە بۆ گاڵتەجاڕی دەنێردرێت، بۆ ئەوەی پێشبینیەکانی کۆمەڵگە لاواز بکات.

هەتا ئێستاش ئەو کاردانەوە نێودەوڵەتییە ئەرێنییانەی کە زۆرینەیەکی بەرچاو هەیانە بەرامبەر داواکاری هاوسەرگیرییەکە، لەپڕ هەموو ئەو هەستە چاوەڕوانکراوانەی سڕیەوە کە لە یەکێک لە وێنەکانی بانکسیدا بەدی دەکرا، کە لە کاتی خۆیدا لەسەری تۆمەتبار کرابوو.

 

هاوبەشی بکە

Banksi, Rezhna Sardar,