26/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبخانەیەکی مێژوویی نۆژەنکراوەی ئیستەنبوڵ بە هەبوونی کۆمەڵێک کتێبی دەگمەنەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – فوبیز

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

دەزگای تورکیی ئەندازیاریی تابانلیۆغلو کتێبخانەی گشتیی بایەزیدی لە شاری ئیستەنبوڵی وڵاتی تورکیا نۆژەن کردەوە، کە پڕە لە کتێبی دەگمەن. ئەم بینا کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٤، لە بنەڕەتدا چێشتخانە و شوێنی گەشتیاران بووە لەگەڵ هەبوونی خوێندنگەیەکی سەرەتایی، نەخۆشخانەیەک و گەرماوێک. هاوسنوور لەگەڵ مزگەوتی بایەزید، کتێبخانەکە دیزاینی ناوەوەی جارێکی تر لە لایەن ئەو ئەندازیارانەوە بۆ ڕێک خراوەتەوە، چاک کراوەتەوە و دیکۆری نوێی بۆ کراوە، کە بنمیچەکەی گومەزی جیاواز پیشان دەدات، ڕووناکی نوێی بۆ دانراوە، قاوەخانەیەکی لەسەر شێوازی کۆن بۆ کراوە و لەگەڵ هەبوونی کتێبفرۆشیی کۆندا.

 

هاوبەشی بکە

Istanbul, Mosque, PshtewanKamal, Restoration,