دیدی من – ئاراس عەبدولڵا
ئەفسوونی ئەدەب، بریتییە لە کتێبێکی نووسەری ڕۆژئاوای کوردستان، نزار ئاگری، کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و شوان ئەحمەد بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕاوە. ئەم کتێبە دەبێتە یەکێک لە دوایین چاپکراوەکانی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
سەبارەت بەم کتێبە و نووسەرەکەی، شوان ئەحمەد وەرگێڕی کتێبەکە بۆ دیدی من گوتی: “نزار ئاگری كوردێكی ڕۆژئاوای کوردستانە، خاوەنی چەندین بەرهەمە، زمانەكانی عەرەبی و نەرویجی و ئیتاڵی و ئینگلیزی دەزانێت.”
گوتیشی: “لەم كتێبەدا و هاوڕێ لەگەڵ چەند تێكستێكی ناوازەی جیهانیدا، دەیەوێت باس لە ئەفسوون و ڕەونەقی ئەدەب بكات، ئەو ئەدەبەی دەتوانێت چاوێكی دیكەمان پێ ببەخشێت بۆ بینینی شتەكان و بۆ تیۆریزەكردن و تێگەیشتن لە دونیا و پێچوپەناكانی ناخی مرۆڤ.
ئەفسونی ئەدەب لەوەدایە كە لە جوغزی بەرتەسكی خۆمان دەمانباتە دەرێ و توندڕەوی و دەمارگیریمان کەم دەكاتەوە. وەک ڕۆماننوسی ئیسرائیلی دەڵێت: ‘ئەدەب بخوێننەوە، تا توندڕەویتان لە كۆڵ بێتەوە.’ ئەم كتێبە دەیەوێت ڕۆڵێكی بچوک لەو بوارەدا بگێڕێت.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.