20/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبێک دەربارەی ئەفسوونی ئەدەب

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

ئەفسوونی ئەدەب، بریتییە لە کتێبێکی نووسەری ڕۆژئاوای کوردستان، نزار ئاگری، کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و شوان ئەحمەد بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕاوە. ئەم کتێبە دەبێتە یەکێک لە دوایین چاپکراوەکانی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

سەبارەت بەم کتێبە و نووسەرەکەی، شوان ئەحمەد وەرگێڕی کتێبەکە بۆ دیدی من گوتی: “نزار ئاگری كوردێكی ڕۆژئاوای کوردستان‌ە، خاوەنی چەندین بەرهەمە، زمانەكانی عەرەبی و نەرویجی و ئیتاڵی و ئینگلیزی دەزانێت.”

گوتیشی: “لەم كتێبەدا و هاوڕێ‌ لەگەڵ چەند تێكستێكی ناوازەی جیهانیدا، دەیەوێت باس  لە ئەفسوون و ڕەونەقی ئەدەب بكات، ئەو ئەدەبەی دەتوانێت چاوێكی دیكەمان پێ ببەخشێت بۆ بینینی شتەكان و بۆ تیۆریزەكردن و تێگەیشتن لە دونیا و پێچوپەناكانی ناخی مرۆڤ.

ئەفسونی ئەدەب لەوەدایە كە لە جوغزی بەرتەسكی خۆمان دەمانباتە دەرێ‌ و توندڕەوی و دەمارگیریمان کەم دەكاتەوە. وەک ڕۆماننوسی ئیسرائیلی دەڵێت: ‘ئەدەب بخوێننەوە، تا توندڕەویتان لە كۆڵ بێتەوە.’ ئەم كتێبە دەیەوێت ڕۆڵێكی بچوک لەو بوارەدا بگێڕێت.”

 

 

هاوبەشی بکە

Afsuni Adab, ArasAbdulla, Nzar Agri,