26/04/2024
DidiMn Logo
Top

کریستینا گریمی، ئەستێرەی بەرنامەی زە ڤۆیس، لە دەرەوەی هۆڵی کۆنسێرتەکەی فلۆریدا کوژرا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

onstage druing the iHeartRadio Album Release Party with Maroon 5 LIVE on the CW at iHeartRadio Theater on August 26, 2014 in Burbank, California.

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کاتێک گۆرانیبێژ کریستینا گریمی لە پاش نماییشەکەی فلۆریدای لە دەرەوەی هۆڵی کۆنسێرتەکەی واژۆی بۆ هەوادارانی خۆی دەکرد، چەکدارێک تەقەی لێ دەکات و دەیکوژێت. بەرپرسان دەڵێن ئەو چەکدارە پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، فیشەکێک بە ئەستێرەی زە ڤۆیس‌ـەوە دەنێت و لە ئەنجامدا گیان لەدەست دەدات.

ڕاوێژکاری گریمی، هیسەر واڵش، بە ئیمەیڵێک زە گاردیان‌ـی ئاگادارکردووەتەوە کە کریستینا کۆچی دوایی کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ لای خودای خۆی. بەشی پۆلیسی ئۆرلاندۆـش لە پەڕەی فەرمیی خۆیان لە تویتەر ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە گریمی کۆچی دوایی کردووە.

پۆلیس دەڵێن ئەم گۆرانیبێژە ٢٢ ساڵە لەگەڵ باندی پێش ئەوەی بچیتە دەر لە ئۆرلاندۆ نماییشی خۆیان کردووە، کۆنسێرتەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی شەودا کۆتایی هاتووە، گریمی‌ـیش کاتێک واژۆی بۆ هەوادارانی کردووە، فیشەکی پێوە نراوە.

پەڕەی فەرمیی بەرنامەی زە ڤۆیس لە تویتەر، سەرەخۆشیی خۆیان ئاڕاستەی خێزانی کریستینا کرد؛ “هیچ وشەیەک نییە بیڵێین، ڕۆحێکی جوان و دەنگێکی سەرسوڕهێنەرمان لەدەست دا.”

سەرچاوە: زە گاردیان

هاوبەشی بکە

PshtewanKamal, RipChristina,