03/05/2024
DidiMn Logo
Top

کرێکارێکی بیناسازی هەموو ڕۆژێک واڵدۆ دەشارێتەوە تاوەکو منداڵانی نەخۆشخانەکە بەدوایدا بگەڕێن و بیدۆزنەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بۆرد پاندا

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی جەیمس جاسۆن هانی، بیری لەوە کردبووەوە کە شتێکی باش دەبێت ئەگەر بێت و کارێک بکات بۆ هاندانی منداڵانی نەخۆشخانەکەی بەرامبەر شوێنی کارەکەی. بیرۆکەکەی ئەو سەرنجڕاکێشە.

هانی بە یارمەتیی کچەکەی، بە کارتۆنێکی هەشت پێ درێژ و پیشاندانی کارتۆنی واڵدۆ لەکوێیە؟ دروست کردووە، کە هەموو ڕۆژێک هەڵدەستێت بە شاردنەوەی ئەم وێنەیە لە شوێنی جیاوازی بیناکەدا تاوەکو منداڵانی نەخۆشخانەکەی بەرامبەری بیناکە بە دوایدا بگەڕێن و بیدۆزنەوە. کاتێک واڵدۆ پێی دەگوترێت کە منداڵەکان واڵدۆیان دۆزیووەتەوە یاخود دەستنیشانیان کردووە، ئەم وێنەیە دەگوێزرێتەوە شوێنێکی جیاوازی بیناکە، دیسانەوە منداڵەکان دەست دەکەنەوە بە گەڕان بە دوای وێنەکەدا. هانی گروپێکیشی لە فەیسبووک دروست کردووە تاوەکو منداڵان وێنەی دەستنیشانکردنەکان دابنێن. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئێستا ئەم باوک و کچە خەریکی پڕۆژەی دواتریانن ئەویش بریتییە لە کارکردنیان لە وێنەی فیلم کارتۆنی مینیەن.

 

هاوبەشی بکە

Jason Haney, PshtewanKamal, Waldo,