23/04/2024
DidiMn Logo
Top

کۆنسێرتێکی تاکژەنیی پیانۆ لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئاراس عەبدوڵڵا

بڕیارە لە بەرواری ٤\٦\ ٢٠١٦، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، کۆنسێرتێکی تاکژەنیی پیانۆ بۆ موزیسیانی لاو، هێرش ئەنوەر بەڕێوە بچێت، کە تیایدا ژمارەیەک لە کاری جیهانی و کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێن.

دەربارەی کۆنسێرتەکە، موزیسیان هێرش ئەنوەر بە دیدی من‌ـی ڕاگەیاند: “کۆنسێرتەکە ناونیشانێکی کلاسیکی هەیە و ناوی پیانۆ ڕیسایتڵ‌ـە، کە مانای کۆنسێرتی تاکژەنیی پیانۆ –سۆڵۆ دەدات. ئەو کارانەشی پێشکەش دەکرێن، لە لایەن خۆمەوە ڕێکخراوە و هاوڕێیانیشم هاوکارمن.”

دەربارەی ئەو بەرهەمانەی لەم کۆنسێرتەدا پێشکەش دەکرێن، موزیسیانی ناوبراو وتی: “ئەو بەرهەمانەی بڕیارە پێشکەش بکرێن، بریتی دەبن لە: ف. شۆپان، ف. لیست، س. ڕەخمانینۆف، ئـ. خاچاتۆریان و دوو پارچەی ئەرێنجکراوی هونەرمەندی کورد زاهیدی مەنسوری.”

1

ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام کۆنسێرتی موزیکی بوونی هەبێت، لەوبارەیەوە دەڵێت: “نەک تەنها لە هەرێم، بەڵکو لەم جیهانەدا، ئاوخواردنەوە چەند بۆ مرۆڤ گرنگە، گوێگرتن لە موزیکی بێ تێکستیش ئەوەندە گرنگە؛ چونکە هەموو کەسێک لە ڕیتم و میلۆدی دەگات، بەڵام هەموو کەسێک لە مانای تێکست ناگات.”

موزیسیانی لاو هێرش ئەنوەر لەدایکبووی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، بەشی موزیکی تەواو کردووە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵێک خوێندنی زمان، موزیک، دەنگ و چۆنیەتی وانەگوتنەوەی پیانۆی خوێندووە، کە لە لایەن ئەو وڵاتەوە وەک بەهرەدارترین موزیسیانی پیانۆ  لەسەر ئاستی عیراق بۆ ئەو خوێندنە دەستنیشان کراوە.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, HershAnwar, Hewler,