06/05/2024
DidiMn Logo
Top

گروپی لەیزین سێیەمین کەرنەڤاڵی سەما پێشکەش دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من ئاراس عەبدولڵا

بڕیارە ئێوارەی ٦-٧/٩/٢٠١٦ کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، سێیەمین کەرنەڤاڵی سەمای بالێی گروپی لەیزین بەڕێوە بچێت. ئەم کەرنەڤاڵە بەرئەنجامی وەرزی نوێی وۆرکشۆپەکانی گروپی لەیزینە و چەندین نماییشی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت.

دەربارەی ئەم کەرنەڤاڵە، گۆران سەرگەڵویی، یەکێک لە مامۆستایان لە وۆرکشۆپی تایبەتی گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ و هاوچەرخ، بۆ دیدی من گوتی: “ماوەی دوو مانگە ئەم وەرزەی وۆرکشۆپی تایبەت بە سەمای بالێ بەردەوامە و جگە لە خوێندن و پێگەیاندنی فێرخوازان، خۆمان ئامادە کردووە بۆ نماییشی کارەکانمان.”

گوتیشی: “بەشداربوان خۆیان لە چەند ئاستێکدا دەبیننەوە، وەک منداڵان لە قۆناغی دەستپێک و پێگەیشتوودا، کە سەمای بالێ دەخوێنن، هەروەها گەورەکانیش سەمای هاوچەرخ دەخوێنن.”

14086319_1106108312808735_4263203263145417958_o 

گروپی لەیزین وۆرکشۆپەکانی دابەش دەکات بەسەر هەردوو شێوازی سەمای کلاسیک و هاوچەرخدا، مامۆستایانی هەردوو بەشەکەش بریتین لە ڕووبار مارسیدس و مینا نیاز بۆ سەمای کلاسیک، هەروەها گۆران سەرگەڵویی بۆ سەمای هاوچەرخ.

لە درێژەی گوتەکانیدا بۆ دیدی من، ئەو مامۆستایەی سەمای هاوچەرخ، گۆران سەرگەڵویی، ئاماژەی بە بەرئەنجامی وۆرکشۆپی تایبەتی سەمای هاوچەرخ دا و گوتی: “بەرئەنجامی ماندووبوونی دوو مانگی ئێمە بریتییە لە نماییشی سەمای وەنەوز کە باس لە گەڕانەوەی هاوڵاتییەک دەکات بۆ وڵاتەکەی خۆی و پاشان نیشتمانێک دروست دەکات لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکەدا. ئەم کارە لە کۆریۆگرافیی خۆمە و خۆم و فێرخوازەکانم سەماکە بەرجەستە دەکەین.”

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Laizin Group,