دیدی من – ئاڕتسی
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
زۆرینەی خەڵک کاتێک زاراوەی ”هونەری سەرشەقام“ دەبیستن، تەنها بیر لە بۆیاخی سپرا و دروشم و وێنەی هەڵواسراو دەکەنەوە، بەڵام ئەم ژانرەی هونەر هەتا بێ زیاتر هەمووشتێک لە خۆی دەگرێت. ئەم وێنانەی دێن نمونەی دە هونەرمەندن کە داهێنانەکانیان و دیدە تایبەتەکانیان سنوورەکانی ئەو هونەرەی ئێمە پێی دەڵێین هونەری سەرشەقام، دەبەزێنێت. ئەم هونەرمەندانە هەریەکەیان گۆڕانێکیان لە هونەری سەرشەقامدا کردووە.
هەروەها ئەو هونەرمەندانە هۆکاری خۆیان هەبووە بۆ کردنی ئەم کارە. یەکێک لە هونەرمەندەکان، ژاونێ، لە دوای خوێندنی گرافیک لە خوێندنگە لە شارۆچکەی بەلجیانەوە هاتە بروسێلس. لێرە بە هاتوچۆ و شپرزەیی شارەکە و هونەری سەر دیوارەکانی شۆک بوو و ئەمەش هاندەری بوو بۆ دەستبەکاربوون.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.